فینگەر نرخێک دەداتە ڤاڵدێس و بەرشلۆنەش ڕەتی دەکاتەوە

فینگەر نرخێک دەداتە ڤاڵدێس و بەرشلۆنەش ڕەتی دەکاتەوە
ڕۆژنامەکانی ئینگلترا بڵاویانکردۆتەوە کە ئارسن فینگەری ڕاهینەری یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی ، کار دەکات بۆ گواستنەوەی ڤاڵدێس لە گواستنەوەی داهاتوودا.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرای کردووە کە ئارسن فینگەر بڕی 11 ملیۆن و 500 هەزاری پێشکەش بە یانەی بەرشلۆنە کردووە بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر ڤاڵدێسی گۆڵچی یانەی بەرشلۆنە ، بەڵام یانەی بەرشلۆنە ڕەتی دەکاتەوە کە بەو نرخەی فینگەر، ڤاڵدێس بفرۆشن.

یانەی بەرشلۆنە دەیەوێت ڤاڵدێسی گۆڵچی یانەکەی بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێتە یانەی ئارسیناڵ.

جێگای باسە ڤاڵدێس لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بریاریداوە یانەی بەرشلۆنە جێبهێڵیت ، هەرچەندە بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە چەندین هەوڵیانداوە کە ئەو بریارە بە ڤاڵدێس هەڵبوەشێننەوە.


خەندان
Top