لە یاری لوتکەدا، یۆڤانتۆس و ناپۆلی یەکسانبوون

لە یاری لوتکەدا، یۆڤانتۆس و ناپۆلی یەکسانبوون
لە میانی یارییەکانی هەفتەی 27 ی خولی ئیتاڵیدا ، یانەی ناپۆلی لەسەر یاریگای سان پاولۆی تایبەت بە خۆی ڕووبەڕوی یانەی یۆڤانتۆس بوویەوە.

لەم یارییەدا هەردوو یانە یەکسانبوون بە ئەنجامی 1-1.

تاکە گۆڵی یانەی یۆڤانتۆس لە ڕێگای یاریزان "کلینی"یەوە تۆمار کرا لە خولەکی 10 ی یارییەکەدا.

هەروەها تاکە گۆڵی یانەی ناپۆلی لە ڕێگای یاریزان "ئینلەر"ەوە تۆمار کرا لە خولەکی 43 ی یارییەکەدا.

بەم یەکسانبوونەش هەردوو یانە بوونە خاوەنی گۆڵێک.

یانەی یۆڤانتۆس کۆی خاڵەکانی بووە 59 خاڵ و هەر پێشەنگە ، یانەی ناپۆلیش کۆی خاڵەکانی 53 خاڵە ولە پلەی دووەمدا ماوەتەوە.



خەندان
Top