بەرشلۆنە ، یاریزانەکانی خۆی ڕاگەیاند بەرامبەر ڕیاڵ

بەرشلۆنە ، یاریزانەکانی خۆی ڕاگەیاند بەرامبەر ڕیاڵ
خۆردی ڕۆرا ، یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە ، ناوی ١٩ یاریزانی ڕاگەیاند کە گەشت دەکەن بۆ شاری مەدرید.

بڕیارە سبەی ئێوارە ، لە میانی یارییەکانی هەفتەی ٢٦ ی لالیگای ئیسپانیدا ، یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای بێرنابیۆ ڕووبەڕوی یانەی ریاڵ مەدرید بێتەوە.

یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بەرشلۆنە بریتین لە :

گۆڵچییەکان : ڤاڵدێس و پینتۆ

بەرگریکارەکان : ئەلڤێس و پیکی و پۆیۆڵ و ماسکیرانۆ و ئەلبا و ئەدریانۆ و پارترا

ناوەڕاستەکان : ئینێستا و تیاگۆ و فابریگاس و سۆنگ و بۆسکێتس

هێرشبەران : میسی و ڤیا وسانشێز و تیلۆ و پیدرۆ




خەندان-
Top