فیرگسۆن وازیشبهێنێت هەر لە مان یونایتید دەمینێتەوە

فیرگسۆن وازیشبهێنێت هەر لە مان یونایتید دەمینێتەوە
سێر ئەلێکس فیرگسۆن ، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتیدی ئینگلیزی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باس لە داهاتووی خۆی دەکات و دەڵێت گەر واز لە ڕاهینەرایەتیش بهێنم ، ئەوا پۆستێکی ئیداری وەردەگرم لە یانەکەمدا.

فیرگسۆنی تەمەن 71 ساڵ ، لە ساڵی 1986 ەوە سەرکردایەتی یانەکەی کردووەو وەک باشترین ڕاهێنەریش هەڵبژێردراوە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا.

فیرگسۆن لە بەشێکی چاوپێکەوتنەکەیدا دەڵێت : جاری واز ناهێنم لە ڕاهێنەرایەتی ، بەڵام ئەگەر وازبهێنم ئەوا هەر لە یانەی مانچستەر یونایتید دەمێنمەوە بەڵام پۆستێکی ئیداری وەردەگرم.

جێگای باسە ، فیرگسۆن توانیویەتی چەندین نازناو بۆ یانەی مان یونایتید بەدەستبهینێت ، کە تاییدا 12 جار نازناوی خولی ئینگلیزی بەدەستهیناوەو هەروەها 2 جاریش بۆتە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.


خەندان
Top