یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، پێی باشە یاری کۆتای لە مەدرید بێت

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، پێی باشە یاری کۆتای لە مەدرید بێت
خۆرخی بێرس ، سکرتێری گشتی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ،لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتییەکەیان گفتوکۆیە ئەنجامداوەو ڕای خۆی ووتووەو پێی باشە کە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە شاری مەدرد بەڕێوە بچێت.

پاش ئەوەی یانەی ریاڵ مەدرید لە یاری گەڕانەوەدا بە ئەنجامی 3-1 لە یانەی بەرشلۆنەی بردەوە ، گەیشتە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ، لەلایەکی تریشەوە ، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەگەڵ یانەی سیڤیلیا یەکسانبوون بە ئەنجامی 1-1 ، بەڵام بە سود وەرگرتن لە یاری چوون کە بە ئەنجامی 2-1 سەرکەوتنی بەدەستهینابوو ، توانی سەربکەوێت بۆ یاری کۆۆتایی و ڕووبەڕوی یانەی ریاڵ مەدرید بێتەوە.

سکرتێری گشتی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەڵێت " نازانم هەردوو یانەی سەرکەوتوو کوێ هەڵدەبژێرن ، بەڵام پێم باشە گەر لە مەدرید ئەنجامبدرێت ، ئەوا یارییەکی ئارام دەبێت.

هەروەها وتیشی هەردوو یانە مەدریدین و هاندەرێکی زۆر سەردانی یارییەکە دەکەن ، هەروەها لە ڕووی تێچوونی گواستنەوەوە کەمی دەوێت و لە ڕووی ئاسایشیەوە پارێزراو ئارامترە ، وەک لەوەی بچنە شاری بەرشلۆنەوە ، کە هاندەرانی یانەی بەرشلۆنە رکابەری سەختی ریاڵ مەدریدن.


خەندان
Top