چەند راهێنانێكی خێرا بۆ كەمكردنەوەی كێش

چەند راهێنانێكی خێرا بۆ كەمكردنەوەی كێش
دوای ئەوەی لە ژمارەكانی رابردوودا چەند راهێنانێكمان بۆ كەمكردنەوەی كێش بڵاوكردەوە، ئێستا بە پێویستی دەزانین كە چەند راهێنانێكی دیكەی خێرا بۆ كەمكردنەوەی كێش بڵاوبكەینەوە، جیاوازی لە نێوان ئەم راهێنانە لەگەڵ ئەوەی دیكە لەوەدایە، كە دەتوانین ئەم كۆمەڵە راهێنانە یەك لە دوای یەك لە یەك كاتدا ئەنجامی بدەیت، بەڵام ئەوەی دیكە دەبێت هەر رۆژی راهێنانێك ئەنجام بدەیت بۆ ئەوەی سوودی هەبێت.
پێش دەستپێكردنی ئەم راهێنانە خێرایە، دەبێت پرۆسەی گەرمكردنەوەی لەش ئەنجام بدەیت، دواتر بەم شێوەیە راهێنانەكان ئەنجام دەدیت.
1-رۆیشتن لە شوێنی خۆت بۆ ماوەی یەك خولەك.
2-راكردن لە شوێنی خۆت بەمەرجێك دەبێت ئەژنۆت تا دەتوانیت بەرزبكەیتەوە، بۆ ماوەی یەك خولەك و نیو.
3-راكردن لە شوێنی خۆت دەبێت دواوەی پێت بە سمتت بكەوێت بۆ ماوەی یەك خولەك.
4-راكردن لە شوێنی خۆت بە بەرزكردنەوەی ئەژنۆت بۆ سەرەوە بۆ ماوەی نیو خولەك.
5-رۆیشتن لە شوێنی خۆت بۆ حەسانەوەی ئەندامانی لەشت بۆ ماوەی یەك خولەك.
6-بازدان لە شوێنی خۆت لەگەڵ بەرزكردنەوەی دەستەكانت بۆ سەرەوی سەر بۆ ماوەی یەك خولەك.
7-رۆیشتن لە شوێنی خۆت بۆ حەوانەوەی ئەندامانی لەشت بۆ ماوەی نیو خولەك.
8-بازدان لە شوێنی خۆت بۆ پێشەوە و دواوە بۆ ماوەی یەك خولەك.
9-رۆیشتن لە شوێنی خۆت بۆ حەوانەوەی ئەندامانی لەشت بۆ ماوەی نیو خولەك.
10-بازدان لە شوێنی خۆت و پێچەوانەكردنی قاچەكانت بۆ ماوەی یەك خولەك.
11-راوستان لە شوێنی خۆت لەگەڵ جووڵانەوەی كەمەر لە دوورترین شوێن لە راستە بۆ دوورترین شوێن لە چەپە بۆ ماوەی یەك خولەك.
تێبینی: دەبێت ئەم راهێنانە یەك لە دوای یەك ئەنجامی بدەی بۆ ئەوەی سوودی هەبێت رۆژانە ئەنجامی بدە و سوودێكی زۆر باشی هەیە و هیچ پێویستی بە ئامێری وەرزشی ناكات.
Top