پۆلیسی سلێمانی: ته‌قه‌كانی شه‌وی رابردوو به‌هۆی بردنه‌وه‌ی یانه ریاڵ مه‌دریده‌وه بوو
دوای كۆتاییهاتنی یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردو و بردنه‌وه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به یه‌ك گۆڵ، هه‌وادارانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له سلێمانی ده‌ستیان به ته‌قه‌ی خۆشی كرد و ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وامیی هه‌بوو.
لای خۆیه‌وه نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: ته‌قه‌كان به‌هۆی بردنه‌وه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه بووه، به‌ڵام نه‌توانرا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ئه‌و شوێنانه ده‌ستنیشان بكرێن، كه ته‌قه‌كه‌ی لێوه ده‌كرا، به‌و پێیه‌ی زۆرینه‌ی ته‌قه‌كان له‌ناو ئۆتۆمبێلدا بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌دا هیچ زیانێكی گیانی و مادی تا ئێستا نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه
خەندان
