بێکهام یاریزانی سەرەکی دەبێت

بێکهام یاریزانی سەرەکی دەبێت
کارلۆ ئەنچیلۆتی، ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەکانی فەڕەنسا ئاشکرای کردووە کە داڤید بێکهام وەک یاریزانێکی سەرەکی یاری دەکات لە یاری ئەمشەویاندا.

بریارە ئەمشەو لە میانی یارییەکانی جامی فەرەنسا و لە قۆناغی 16 ی جامەکەدا ، یانەی پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆی ڕووبەروی یانەی مارسیلیا بیتەوە و یارییەکەش کاتژمێر 10:55 خولەک بەڕێوە دەچێت.

بۆ ئەم یارییە کارلۆ ئەنچیلۆتی ، ڕاهینەری یانە فەڕەنسییەکە بریاریداوە کە بیکهام وەک یاریزانێکی سەرەکی یاری پێ بکات، چونکە پێی وایە کە یاریزانیکی گرنگ دەبیت بۆیان لەو یارییەدا.



خەندان
Top