بالۆتیلی پێکانی هەیە
سیاتی گۆڵ ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ماریۆ بالۆتیلی بەشداری ڕاهێنانەکانی نەکردووە لەگەڵ یانەکەیدا و کێشەی هەیە لە ئەژنۆیدا و بەدەست ئازارییەوە دەناڵێنێت.
جێگای باسە ، بالۆتیلی لە یاری دێربیدا کاتێک یانەکەیان بەرامبەر بە یانەی ئەنتەر یاریانکرد ، بالۆتیلی لەگەڵ گۆڵچی یانەی ئەنتەردا بەریەک دەکەون و بالۆتیلی ئەژنۆی توشی پیکان دەبێت.
بەهۆی پێکانەکەشییەوە نەیتوانی لەگەڵ یاریزانەکانی هاوڕییدا ڕاهێنانی بە کۆمەڵ ئەنجامبدات.
خەندان
