بە شێوەیەکی ڕەسمی ، لیڤاندۆڤسکی یانەی بوروسیا دۆرتمۆد جێدەهێڵێت
لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەکانی ئەڵمانیا ، بەڕیوەبەری کارەکانی لیڤاندۆڤسکی ڕایگەیاند " لیڤاندۆڤسکی بریاریداوە کە گرێبەستێکی نوێ ئەنجامبدات و لە یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بچیتە دەرەوە، هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند کە ناوی ئەو یانەیە ئاشکرا ناکەن کە لیڤاندۆڤسکی بۆی دەچێت.
پێشتر ڕۆژنامەکانی ئەڵمانیا ڕایانگەیابدوو کە لیڤاندۆڤسکی تەمەن 24 ساڵ ناوی پەیوەستە بەچوونی بۆ یانەی بوروسیا دۆرتمۆندەوە ، هەرچەندە سێ یانەی دیکە هەن رکابەری دەکەن لە پێناو بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە ئەوانیش مانچستەر یونایتید و یۆڤانتۆس و مانچستەر سیتییەوە.
خەندان
