دوای چاوەڕوانی زۆر هۆڵێكی وەرزشی بۆشاری هەولێر دروست دەكرێت

دوای چاوەڕوانی زۆر هۆڵێكی وەرزشی بۆشاری هەولێر دروست دەكرێت
گوڵان: كارزان كانەبی
دوای ئەوەی لە پاڵەوانێتی تۆپی باسكە و دەست و بالەی هەرێمی كچان و كوڕانی هەولێر توانیان سێ نازناو بۆشاری هەولێربهێنەوە و وەكو رێز گرتن لە لەو ئەنجامە بەرچاوانە و زیاتر خزمەتكردنی قوتابیە یاریزانەكانی شاری هەولێر، لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتی چاڵاكی و وەرزشی قوتابخانەكان بەكر كەریم حەسەن بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر، یاریزانانی هەڵبژاردەی هەولێری خەڵاتكرد، لە موژدیەكیشدا بەكر كەریم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر گوتی " ئێمە وەكو بەرنامەی خۆمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، زیاتر خزمەتی وانەی وەرزشی دەكەین و دەمانەوێ ئاستی وەرزشی لە شاری هەولێر پیشڤەچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینی، گرنگی دانی زیارتیش بە وانەی وەرزشی لای خۆمان دووپات دەكەینەوە داوا لە مامۆستایانی وەرزشی دەكەین زیاتر گرنگی بەم وانەیە بدەن بۆئەوەی قوتابیان زیاتر ئارەزوویان بۆوانەكە بچێت، گوتیشی بەڵێن بەسەرجەم قوتابیانی وەرزشكاردەدەین، بە پاڵپشتی و هاوكاری پارێزگاری هەولێر لە ئایندەیەكی نزیك هۆڵێكی وەرزشی بۆشاری هەولێر دروست دەكەین بۆئەنجامدانی سەرجەم چاڵاكیەكانمان لەم هۆڵە و ئەم هۆڵەش دەبێتە موڵكی پەروەردە گشتی هەولێر بۆئەوەی وەرزشكارە قوتابیەكان لەوێ چاڵاكیە وەرزشیەكانیان ئەنجام بدەن.
Top