یانەی سێمێل خۆی بەهێزدەكات

یانەی سێمێل خۆی بەهێزدەكات
گوڵان: كارزان كانەبی
یانەی سێمێل بەمەبەستی باشتر بوونی ئاستی یانەكە لە خولی نایابی كوردستان یاریزانێكی بەڕەگەزپورتوگالی هێناوەتە ریزی یانەكەی، بۆئەوەی لە قۆناغی دووەمی خولەكە سودێكی زۆری لێ ببینین بۆئەوەی ئاستی یانەی سێمێل بەرز تر بێتەوە لە یارییەكانی داهاتوو و خۆی لە خانەكانی كۆتایی خولەكە رزگار بكات، لەم بارەشەوە بەشیر سەبری سەرۆكی یانەی سێمێل بۆگۆڤاری گوڵان گوتی لە ئێستادا لە بەرنامەیان دایە یانەی سێمێل زیاتر بەهێز بكەن و ژمارەیەك یاریزانی باش لە خۆمان كۆبكەینەوە لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان، گوتیشی " لە ئێستادا ئێمە یاریزانێكی پورتوگالیمان هێناوە بە ناوی نیفیس بورتوكتل كە هێرشبەرە یاریزانێكی بەتوانایا لە چەندین خولی ئەوروپی یاری كردوە، ئێمە لەسەر داوای ڕاهێنەری یانەكەمان ئەم یاریزانەمان هێناوە ڕاهێنەری یانەكە لە ئاستی ئەم یاریزانە ڕازییە بە شێوەیەكی فەرمی گرێبەستمان لەگەڵی واژوو كردوە گرێبەستەكەشی تاكۆتایی ئەم وەرزەیە،بەڵام بەهۆی نهێنی گرێبەستكەمان ئاشكرا نەكردوە بۆ دەزگا راگەیاندنەكان گوتیشی جگە لەم یاریزانە یاریزانێكی بەڕەگەز عەرەبمان هێناوە لە یانەی موسڵ بەناوی رائیدجەمال و بەفەرمی گرێبەستمان لەگەڵی مۆركردوە.
Top