پیلی هێشتا میسی پێ باش نیە
لە لێدوانێکیدا بۆ بەرنامەی سپۆرتی ئیسبیکتاکۆلۆی بەڕازیلی ، پیلی دەڵێت : بە ڕای من لیۆنیل میسی تاکوو ئێستا نەیتوانیوە بگاتەوە بە ئاستی مارادۆنای هاونیشتیمانی و هەروەها دی ستیڤانۆش.
پیلی زیاتر دەڵێت : مارادۆنا یاریزانێکی تەواو بوو مێژوویەکی بۆخۆی نوسیوە ، بەڵام ئەوەی لە مارادۆنادا هەیە لە میسیدا نابینرێت ، هەروەها پێم وابیت تاکوو ئێستادا دی ستیڤانۆ باشترین یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێدا.
لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەشیدا بۆ ئەو کەناڵە بەڕازیلییە پیلی دەڵێت : باشی تیپەکەی میسی مەبەست لێی یانەی بەرشلۆنەیە ، وای کردووە کە میسی ئەو ڕێژە گۆڵە تۆمار بکات و بۆ 4 جار ببێتە باشترین یاریزان لە جیهاندا.
خەندان
