دۆرتمۆند.. رۆیشتنی لیڤاندۆڤسكی نزیك بۆتەوە

دۆرتمۆند.. رۆیشتنی لیڤاندۆڤسكی نزیك بۆتەوە
هانس یواكیم ڤاتسكە بەڕێوەبەری یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی پێشبینی ئەوەی كرد كە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا یاریزانی هێرشبەری پۆلەندی رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی ریزەكانی یانەكەیان بەجێبهێڵێت، ڤاتسكە لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا گوتی : بە هەموو شێوەیەك هەوڵماندا كە لیڤاندۆڤسكی بهێڵینەوە و ئەوە لە توانامان دابوو لە رووی مادییەوە پێشكەشمان كرد بەڵام هەوڵەكانمان بێ ئەنجام بوو.
لە لایەن خۆیەوە راهێنەر یانەی بروسیا دۆرتمۆند یۆرگن كلۆب دانی بەوە دانا كە قەرەبۆكردنەوەی رۆیشتنی لیڤاندۆڤسكی تەمەن 24 ساڵ زۆر زەحمەت دەبێت، كلۆب گوتی : تا ئێستا هیچ شتێك بە فەرمی نییە بەڵام دەبێ ئێمە بۆ ئەم كارە ئامادەبین، رۆیشتنی لیڤاندۆڤسكی زۆر زەحمەت دەبێت قەرەبۆبكرێتەوە .
هەریەك لە یاریزانی بۆسنیا ئەدین دزیكۆ هێڕشبەری یانەی مانچستەر سیتی و یاریزانی سەنیگالی مامی دیوف لە یانەی هانۆڤەر پاڵێوراون بۆ ئەوەی شوێنی لیڤاندۆڤسكی بگرنەوە، هەریەك لە یانەكانی بایرەن میونیخ و مانچستەر یونایتد لە كێبڕكێیەكی بەهێزدان بۆ ئەوەی بۆند لەگەڵ لیڤاندۆڤسكی مۆر بكەن .
Top