كۆنتی باشترین راهێنەری خولی ئیتالیایە

كۆنتی باشترین راهێنەری خولی ئیتالیایە
راهێنەری یانەی یۆڤانتس ئەنتۆنیۆ كۆنتی بە باشترین راهێنەری وەرزی 2011-2012 لە خولی ئیتالیا دەست نیشانكرا بە پێی راپرسی راهێنەرانی یانە پیشەگەرەكانی ئیتالیا دوای ئەوەی توانی یانەكەی بەرەو نازناوی كالچیۆ ببات بە بێ ئەوەی تووشی هیچ دۆڕاندنێك بێت، لە ئاهەنگێكدا لە سەنتەری وەرزشی یەكێتی تۆپی پێی ئیتالیا لە شاری فلۆرەنسا كۆنتی خەڵاتی كورسی زێڕین (بانكینا دۆرۆ)ی وەرگرت وەك باشترین راهینەری خولی پلە یەكی ئیتالیا، لەو كاتەی خەڵاتی كورسی زیوین بۆ باشترین راهێنەری خولی پلە دووەكان بۆ راهێنەری چیكی زدینیك زیمان بوو كە لەوەرزی رابردوو توانی یانەی پیسكارا سەربخات بۆ خولی پلە یەكەكان دواتر بووە راهێنەری یانەی رۆما و ئێستا لە ئەركەكەی دوورخرایەوە .
Top