مانشینی .. من باشترین راهێنەرم لە خولی ئینگلتەرا
لەمباریەوە مانشینی گوتی : لە وەرزی رابردوو خولی ئینگلتەرام بەدەست هێنا و پێشتریش جامی ئینگلتەرا و قەڵغانی خێرخوازی، هیچ راهێنەرێك لە ئینگلتەرا نییە ئەو دەسكەوتانەی منی بەدەست هێنا بێت بۆیە من باشترین راهێنەری خولی ئینگلیزییم لە 15 مانگی رابردوودا .
راپۆرتە هەواڵەكان پێشتر ئاماژەیان بەوەدابوو كە راهێنەر مانشینی لە كۆتایی ئەم وەرزە لە ئەركەكەی دوور دەخرێتەوە دوای دەرچوونی یانەی مانچستەر سیتی لە چامپیۆنز لیگ و بەرز بوونەوەی جیاوازی خاڵەكان لەگەڵ ركابەرەكەی یانەی مانچستەر یونایتدی یەكەم بۆ 12 خاڵ و هەندێك لە چاودێران راهێنەر گواردیۆلایان دانابوو بۆ شوێنگرتنەوەی مانشینی بەڵام گواردیۆلا یانەی بایرەن میونیخی ئەڵمانی هەڵبژارد، لەمباریەوە مانشینی دەڵێ: یەكێك لە رۆژنامەنووسەكان دەیگوت مانشینی دەڕوا لە كۆتایی وەرزدا و راهێنەرێكی تازە بۆ یانەی مان سیتی دەست نیشان دەكرێت و ناوی راهێنەر گواردیۆلای دەهێنا، بەڵام گواردیۆلا پەیوەندی بە یانەی بایرەنەوە كرد و لەم كاتەوە هیچ ناوێكی دیكە باس ناكرێت و زمانەكان بێدەنگ بوون .
