له‌ميانه‌ی يارييه‌کانی هه‌فته‌ی 26 و خولی کاڵچۆی ئيتاڵيدا له‌نێو ياريگای يۆڤانتۆس ئه‌رينا هه‌ردوو يانه‌ی يۆڤانتۆس و سيێنا به‌يه‌ک گه‌يشتن، يانه‌ی خانمه پيره‌که پێويست بوو له‌م يارييه‌دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی پله‌ی يه‌که‌می جێ‌گير بکات و دڵی هانده‌رانی ئاشت بکاته‌وه که‌ياری پێشوو به‌رامبه‌ر ڕۆما شکستی هێنا بوو، يانه‌ی سيێناش به‌سه‌ر يانه‌ی لازيۆ و ناپۆليدا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنابوو بۆيه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کرا سيێنا به‌ده‌ستی به‌تاڵه‌وه نه‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام يانه‌ی يۆڤانتۆس توانی ئاستێکی زۆر باش پيشان بدات و سێ گۆڵی تۆمار کرد له ڕێگه‌ی ياريزانان ليشتنشتاينه‌ر و جۆڤينکۆ و پۆگبا له‌خوله‌که‌کانی 30 و 74 و 89 دا، توانی سێ خاڵی يارييه‌که به‌ده‌ست بهێنێت، به‌م ئه‌نجامه يوڤی به‌کۆکردنه‌وه‌ی 58 خاڵ له‌پله‌ی يه‌که‌می ڕيزبه‌ندی خوله‌که دێت، يانه‌ی سيێنا به‌کۆکردنه‌وه‌ی 21 خاڵ له‌پله‌ی هه‌ژده‌يه‌می ڕيزبه‌ندی خوله‌که دێت .