بەرشلۆنە دەرگای کراوەیە بۆ نیمار

بەرشلۆنە دەرگای کراوەیە بۆ نیمار
ساندرۆ ڕۆسیل ، سەرۆکی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ، دەرگا بە ڕوی نیمار دا سیلڤای بەڕازیلی وهێرشبەری یانەی سانتۆسدا دەکاتەوە بۆ ئەوەی ڕووبکاتە یانەکەیەوە.

ڕۆسێلی تەمەن 48 ساڵ ، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵێکی پرتوگالیدا دەڵێت " بەرشلۆنە بەردەوام بە دوای یاریزانی باشدا دەگەڕێت ، ئەوەش دەبێتە بناغەی یانەکە کە ئەنجامی بەرچاو بەدەستبهێنێت ، چونکە هەموو جیهان دەزانێت کە یاریکردنی بەرشلۆنە بە شێوەی کۆمەڵییە.

هەروەها دەڵێت" نیمار ئەو یاریزانەیە کە سەرسامم پێی و گونجاوە بۆ شێوازی یاریکردنی بەرشلۆنە ، بەڵام ئەو گرێبەستەکەی تاکوو ساڵی 2014 درێژەی هەیە لەگەڵ یانەی سانتۆسدا.

ڕۆسێل لە بە شێکی چاوپێکەوتنەکەیدا دەڵێت " ئێمە بەردەوام دەرگامان کراوە دەبێت بۆ نیمار ، دەمانەوێت دوای جێهێشتنی سانتۆس ، یانەی بەرشلۆنە شوێنی بێت و ئێمەش وەکوو بەرشلۆنە هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ ئەو یاریزانە.


خەندان
Top