ئەو کەناڵەی یاریزانەکانی ریاڵی کرد بە ئاژەڵ ، دەبێت ٦ ملیۆن یۆرۆ بدات

ئەو کەناڵەی یاریزانەکانی ریاڵی کرد بە ئاژەڵ ، دەبێت ٦ ملیۆن یۆرۆ بدات
بە پێی هەواڵێکی ڕادیۆی " کادینا کوب" ی ووڵاتی ئیسپانیا ، هەواڵی ئەوەی بڵاوکردۆتەوە کە یانەی ریاڵ مەدرید داوای ٦ ملیۆن یۆرۆ دەکات لەو کەناڵەی یاریزانەکانی بە ئاژەڵ ناوبرد.

لە ماوەی ڕابردوودا ، کەناڵی "Tv3" ی شاری کەتەلۆنیا ، لەسەر شاشەکەی ڤیدیۆیەکی نیشاندا کە تیایدا سوکایەتی بە یاریزانەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات و بە ئاژەڵ و دڕندە ناوی بردن ، ئەویش بەهۆی ئەو فاوڵانەی کە لە یارییەکاندا لە یاریزانەکانی دەگرن ، بە تایبەتی کاتێک بەرامبەر بە یانەی بەرشلۆنە یاری دەکەن .

ئەو کەناڵە زیاتر باس لە لێدانەکانی پیپی دەکات لە یارییەکاندا و بە ئاژەڵێکی دڕندەی ناوبردووە بەهۆی ئەوەی کە بە شێوەیەکی هەڵچوونی دەرونی و ڕەق یاری دەکات.

لەسەر ئەم گرتە ڤیدیۆییە ، یانەی ریاڵ مەدرید سکاڵای تۆمار کردووە و لەسەر سکاڵاکەشی داوای ٦ ملیۆن یۆرۆ لە کەناڵی "TV3 " ی دەکات.



خەندان
Top