سانسیرۆ دوا لوتکەى ساڵ لە خۆدەگرێت
یارى ئەم جارەى دوو گەورەکەى ئیتاڵیا من پێم وایە ئەمشەو بەهێز ترین یارى دەبێت بەتایبەتى بۆ یانەى میلان" کە دەیەوێت بەبردنەوە خۆى زیاتر لە پلەکانى پێشەوە پتەو تربکات" هەرچى یانەى ئینتەرە" هەرچەندە بێ هیوا بووە لە بەدەست هێنانى سکۆدیتۆى ئەمساڵ، بەڵام دەیانەوێت لە پەنچەرى دژەکەیانە بگەنەوە بە خولى یانە پاڵەوانەکانى وەرزى داهاتوو، کە ئەوە هەموو ئامانجێکیانە.
لە یارى پێشوویاندە یانەى ئینتەرمیلا توانى بەگۆڵێکى بێ وەڵام یارییەکە بباتەوەو یانەى میلان توشى شکست بکات، بەڵام لەو کاتەدا یانەى میلان لە دۆخێکى خراپدا بوو،
هەرچى یانەى ئینتەرە تا ئەندازەیەکى باش گرفتیان کەم بوو، کەچى دواى تێپەڕ بوونى بەشێکى زۆرى یارییەکانى خولەکە یانەى ئینتەر بەهۆى نەبوونى ڕاهێنەرى باشەوە پاش کەوتنێکى زۆرى بەخۆیەوە بینى، بە پێچەوانەوە دواى بردنەوەى لە یانەى بەرشەلۆنە لەم کاتەدا یانەى میلان لە چڵە پۆپەى هێزدان و بوونى یاریزانێکى وەک (بالۆتێلى) کە مێژوویەکى خراپى لە گەڵ یانەى ئینتەردا بوو
زیاتر هێز بە دوا یارى ساڵى سان سیرۆ" دەدات.
وتەى من نامەوێت ئەمجارە لە سەر پلان و چۆنێتى یاریکردنى هەردوو تیپ بێت، بەڵکو دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ مێژوو، بۆ یەکەم جار باسى لێک جیا بوونەوەى ئەو دوانەو دواتر بوون بە دوو تیپ و کێبرکێى یەکترى کردنتان بۆ بگێڕمەوە، بێگومان مێژوو هەردوو یانە کاتێک دەیخوێنیتەوە شتى زۆر جوان سرنج ڕاکێشى تێدایە.
کێبڕکێى هەردوو یانەکەى شارى میلانۆ
لە بەروارى
18/ئۆکتۆبەرى/ 1908ساڵى دەست پێ دەکات، کە یەکەم یارى دێربى لە نێوان ئەو دوویانەیە ئەنجام دراو یارییەکە لە بەرژەوەندى یانەى میلان" بە ئەنجامى (2بە1) گۆڵ کۆتایى هات، یارییەکە یارییەکى دۆستانەبوو، بەڵام یەکەم یارى لەخولى ئیتاڵى دا لە 10/ یۆلیۆ/ ساڵى 1909دا ئەنجام دراو یانەى میلان بە ئەنجامى (3بە2) گۆڵ یارییەکەى بردەوە، دوایارى هەردوو یانە لەبەروارى 710 ساڵى 2012 بوو لەخولى یانەکانى ئیتاڵیا یانەى ئایسى میلان یەک بەهیچ یارییەکەى دۆِراند، بەدرێژاى خولى ئیتاڵى هەردوو یانە (180) یاریان ئەنجام داوە، یانەى ئینتەر میلان (67) یارى بردۆتەوە، هەرچى یانەى میلانە (60) یارى بردۆتەوە.
یانەى ئەی سى میلان
ساڵى دامەزراندن:1899
سەرۆکى یانە:برلسکۆنى
راهێنەر:ماسیملیانۆ ئەلگێرى ئیتاڵى
یاریگا: (سانسیرۆ)
نازناو: ڕۆسۆنێرى
جل وبەرگ: سور و ڕەش
وەک هەمووان دەزانین یارى تۆپى پێ لەوڵاتى ئینگلتەراوە سەرى هەڵداوە، پاشان لەرێگاى ئەو لاو و کرێکارانەوە کە بۆ گەشت کردن و کارکردن دەچوونە وڵاتانى ئەوروپا لەگەڵیاندائەم یارییە گواسترایەوە، تاواى لێ هات سەرتاسەرى ئەورووپاى گرتەوە.
ئیتاڵیاش یەکێک بوو لەو وڵاتانەى کە تیایدا (هاربیرت کیلبینى) ئینگلیزى رۆڵى سەرەکى بینى لە گەشەسەندنى یارى تۆپى پێ (هاربیرت کیلبین) لە سەرەتادا لەشارى تۆرینۆ"وە گەشەى بە یارى تۆپى پى َدا لە ئیتاڵیا" دواى ئەوەى رووى کردە شارى میلانۆ" و لەوى َنیشتەجێ بوو بیرى لە دروستکردنى یانەیەکى وەرزشى کردەوەو لەگەڵ دوو هاوڕێدا بەناوەکانى (دیڤد لسۆن ،سامیول داڤیز ) پاشان گەشەیان بەیارى تۆپى پێ داو کردیانە یارییەکى یاسایی و بەشدارى خولەکانیان کرد، هەروەها لەپشت ئەم سێ لاوەوە چەند کەسایەتییەک هەبوون کە پشتگیرى دروستکردنى یانە کەیان لە شارەکەدا داکرد، لە پێش هەموو یانەوە (فەرید ئیدواردز)ى جێگرى کونسوڵخانەى ئنگلتەرا" لە شارەکە وە چەند کەسایەتییەکى ئیتاڵى" لەوانە (بارنێت وناشان و بیریلى و ئەنجیلۆنى و کامبیرۆ) ئەم کەسایەتیانە لەئوتێلى (دانورد)" رێکەوتن لەسەر دروستکردنى یانەییەک بەناوى شارەکەیان میلانۆ و ناویان نا ( میلان ) بەمەش یانەکە دروست کرا بۆیارى تۆپى پێ و کرێکت لەبەرواى 16دیسمبەرى ساڵى(1899)، وەهەروەها ئەو بەروارە بە یەکەم ڕۆژى دامەزراندنى یانەى (میلان) دادەنرێت .
بەشدارى کردنى یانەکە لە خولەکانى ئیتاڵیا
یەکەم یارى رەسمى لە 15 /ئەبریل/1900 دا بوو بەرامبەر بەیانەى تۆرینۆ" و بە ئەنجامى سێ گۆڵ یانەى میلان" یارییەکەى دۆراند لەو ساڵەدا (1900) یانەى جەنەوا" نازناوى خولى ئیتاڵى بەدەست هێنا یانەى میلان" لە گەشەیەکى باشدا بوو وە لە ساڵى دووەمى بەشداربوونى لەخولى ئیتاڵى ساڵى 1901دا توانى نازناوى خولى ئیتاڵیا بۆ یەکەم جار بەدەست بهێنێت پاش ئەوەى لەیارى کۆتایى لە 15/مایو/1901 بە ئەنجامى سێ گۆڵى بێ بەرامبەر لەیانەى جەنەواى" بردەوە، گۆڵەکانیش یاریزانان (کیلیبن) گۆڵێک و (نیگریتى) دووگۆڵى تۆمارکرد، یانەى میلان لە یارى پێش کۆتایى خولەکەیش سەرکەوتنى بە سەر یانەى یوڤنتۆس" تۆمارکرد بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ
لێک جیابوونەوە
پێش دەست پێکردنى خولى (1908) یەکێتى تۆپى پێى ئیتاڵیا بڕیارى دا کە هیچ یانەیەک بۆى نییە یاریزانى بێگانە بەشدار پێ بکات لە خولى ئەو ساڵەدا. ئەو بڕیارە بەتوندى لەلایەن هەندێ یانەوە ڕەتکرایەوە کە دیارترینیان یانەکانى (تۆرینۆ و جەنەوا و میلان) بوو بڕیاریان دا بەشدارى خولى ئەو ساڵە نەکەن ئەمەش واى کرد کە گرفتى گەورە بۆ یانەى میلان" دروست بکات و بەرێوبەرایەتى یانەکە بوونە دوو بەشەوە و هەندێکیان پشتگیرى بڕیارى یەکێتى تۆپى پێى ئیتاڵیایان دەکرد و هەندێکیان دژى بوون تا ئاڵۆزییەکان گەیشتە ئەوەى تیپەکە ببێتە دوو بەشەوە و یانەیەکى نوێ بەناوى (ئەنتەر میلان) لە ساڵى 1908 دابمەزرێنن، کە بووە سێ یەم یانە لە شارى میلانۆ دواى هەریەکە لەیانەکانى (میدیولانێوم و میلان ) کە یانەى ئەنتەر میلان" پاش ئەوە بووە ڕکابەرێکى سەر سەختى یانەى میلان، بەڵام پاش ئەم جیابونەوەیە دواى شەش ساڵ یانەى میلان" توانى نازناوى ساڵەکانى (1907،1908 ) خولى یانەکانى ئیتاڵیا بەدەست بهێنێت پاشان لە ساڵى 1910 تا ساڵى 1930 یانەى میلان " لەبەدەست هێنانى نازناوەکان دورکەوتەوە، بەڵام لەساڵى 1952 دووبارە خولى یانەکانى ئیتاڵیاى بەدەست هێنایەوە لەژێر ناوە نوێیەکەى سێرائەى، دواتر لەسەر ئاستى کیشوەرى ئەوروپا و لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا یانەى میلان" بۆ یەکەم جار نازناوى ساڵى 1963 بەدەست هێنا، لێرەوە کاروانى دەست کەوتەکانى یانەى میلان" لەسەرجەم خول پاڵەوانێتییەکانى جیهان دەستى پێ کرد تا ئەمڕۆ.
دیار ترین یاریزانەکانى یانەى ئەیسى میلان
یانەى میلان" دواى دامەزراندنى زۆر یاریزانى ناودار و ئەستێرەى دیار لە ڕیزى یانەکەى یاریان کردووە لەوانە ڕیڤرا" لە سەردەمى ئەم یاریزانە یانەکە لەساڵانى شەستەکان چوار جار خولى ئیتاڵى و دوو کاسى ئیتاڵى بەدەست هێنا، پاشان لە سەرەتاى ساڵەکانى نەوەدەکان گۆلێت و ڤان باستن و ریکارد توانیان چەندین نازناوى تر بۆیانەى میلان" بەدەست بهێنن دواى ئەمان سەردەمى شیفچینکۆ و کاکا هات ئەم یاریزانانە توانیان لە گەڵ هاتنى سەدەى نوێ جامى نوێ بەرەو شارى میلانۆ بەرنەوە بەتایبەتى جامى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا و جامى جیهانى یانەکان لەساڵانى 2003و
2007
سەردەمى ئاڵتونى برلسکۆنى
دواى ئەوەى لەساڵى 1985یانەى میلان لەسەردەستى سەرۆکى یانەکە (ڤارینا)توشى قەیرانى دارى بوو دواتر ئەو سەرۆکە زۆرێک لە کەل پەلى یانەکەى دزیوو بەرەو وڵاتى ئەفریقیاى باشور هەڵهات، بەڵام پاشان یانەى میلان" لەلایەن برلسکۆنى" سەرۆکى ئێستاوە سەرجەم گرفتەکانى چارەسەرکراو یانەى میلان گەڕایەوە خولى یانە پلەیەکەکانى ئیتاڵیا و لەو بەروارە بەدواوە یانەکە لەگرفتى داراى تا ئەمرۆ بێ کێشە ماوەتەوە.
نازناوەکانى یانەى ئەیسى میلان
18جارخولى یانەکانى ئیتاڵیایى بەدەست هێناوە
5جارکاسى ئیتاڵیایى بەدەست هێناوە
5جارجامى سۆپەرى ئیتاڵى بەدەست هێناوە
7جارجامى یانەپاڵەوانەکانى ئەوروپاى بەدەست هێناوە
5جارجامى سۆپەرى ئەوروپاى بەدەست هێناوە
1 جارجامى جیهانى یانەکانى بەدەست هێناوە
3 جارجامى ئەنتەر کۆنتننتال بەدەست هێناوە
2جارجامى یانەکانى ئەوروپا بۆکاس بەدەست هێناوە
ئەنتەرمیلان
ساڵى دامەزراندن:1908
سەرۆکى یانە:ماسیمۆمۆراتى
راهێنەر:ئەندریا سترا ماشیونى
یاریگا:جۆزیبى میاتنرا(سانسیرۆ)
نازناو: نیرات زۆرى
جل وبەرگ: شین و ڕەش
لە9ى مارسى ساڵى 1908 لە کۆبونەوەى چەند لاوێک لەچێشتخانەیەکى شارى میلانۆ" بەناوى (ئۆریلۆ) بڕیارى دروستکردنى یانەیەکى وەرزشیاندا بەناوى یانەى (ئەنتەر ناسیونالى) (جۆفانى بارمیشوتى) کرایە سەرۆکى یانەکە.
بەشدارى کردنى یانەکە لە خولەکان و دەسەڵاتى فاشى مۆسۆلۆنى
لە ساڵى 1909 یانەى ئەنتەرناسیونالى" بۆ یەکەم جار بە شدارى لە خولى یانەکانى ئیتاڵیا کرد، وە لە ساڵى دووەمى بە شدار بوونیدا واتا لە ساڵى 1910 بووە پاڵەوانى خولى یانەکانى ئیتاڵیا، ئەم دەست کەوتە لە ساڵى 1920 واتا پاش 10 ساڵ دووبارە بووە و یانەى ئەنتەر ناسیۆنال" بۆ جارى دووەم بووە پاڵەوانى خولى ئیتاڵى، لەم کاتەدا سەرۆکى ئیتاڵیا مۆسۆلۆنى" دیکتاتۆر دژایەتى هەموو ئەو کەسانەى دەکرد کە لە ئیتاڵیا دەژیان و بە ڕەگەز خەڵکى وڵاتانى تر بوون ئەوەش بووە گرفت بۆ یانەکە. چونکە زۆربەى دامەزرێنەرانى یانەکە خەڵکى وڵاتانى دیکە بوون وە سەرۆکى تیپەکەش بە ڕەگەز سویدى بوو ناوى (هێرنست مانکتل)بوو وە ئەم رەفتارەى مۆسۆلۆنى" کاریگەرى واى کرد کە یانەکەى ناچارکرد لەگەڵ یانەکەیەکى تردایەکبگرن لەژێر ناوێکى نوێ دا و بەناوى (ئەمبرۆسیانا ) بە شدارى خولى ئیتاڵیان کرد، سەڕەڕاى ئەو گرفتانە یانەکە توانى ساڵى 1920 بۆ جارى سێ یەم ببێتەپاڵەوانى خولى ئیتاڵى، ئەوەش ئەنجامێکى سەیر بوو کەلە نێوان نازناوێک و نازناوێکى دیکە کەماوەى10ساڵى خایاند(1910،1920،1930) لەساڵى 1930 یانەکە یاریزانێکى بەتواناى دەرکەوت ئەویش (جۆزیبى میاتنرا) بوو کەتوانى نازناوى زۆر باش بۆیانەکەى و هەڵبژاردەکەى ئیتاڵیا بەدەست بهێنێت.
سەدەى گەشاوەى هیریرا
لەساڵى1945 پاش کۆتایى هاتنى جەنگى جیهانى دووەم و نەمانى دەسەڵاتى(مۆسۆلۆنى) مێژوویەکى نوێ بوو بۆ یانەى ئەنتەرمیلان" کە بڕیارى جیابوونەوەیان دا لە یانەى(ئەمبرۆسینا)
لە ساڵى 1962 کاتى مێژووى یانەکەبوو ئەویش کاتێ
بۆندى لەگەڵ ڕاهێنەر(هیلینۆ هیریرا)مۆرکرد کەتوانى 3 نازناوى دیکەى خولی یانەکانى ئیتاڵیا بەدەست بێنێت وە هەر بەوەشەوە
نەوەستا و ساڵى1964 توانى ببێتە پاڵەوانى خولى یانەپاڵەوانەکانى ئەورووپا و لەیارى کۆتایى لەیانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى بردەوە بە ئەنجامى (3بە1) گۆڵ
لە ساڵى 1965بۆ جارى دووەم نازناوى خولى یانە پاڵەوانەکانى بەدەست هێناو
لەیارى کۆتایى بەگۆڵێکى بێبەرامبەر لە یانەى بەنفیکاى پورتوگالى بردەوە، وەهەر لە ساڵەکانى1964،1965توانى نازناوى
جامى جیهانى یانەکان (ئەنتەرکونینتنال)بەدەست بهێنێ و لە هەردووساڵەکەدا لە یارى کۆتایى سەرکەوتنى بەسەریانەى
(ئەندیبندێنتى)ئەرژەنتینى تۆمارکرد، بۆساڵى سێ یەم و لەساڵى1966 (هیریرا نزیک بوو نازناوى سێ یەمى جامى جیهانى
یانەکان بەدەست بێنێت بەڵام لەیارى کۆتایدابەیانەى ریاڵ مەدرید دۆڕا.
جەرخى ئەڵمانیەکان
یانەى ئەنتەرمیلان لەساڵەکانى حەفتاکاندا ئەنجامەکانى زۆرباش نەبوون، بەڵام لەساڵانى هەشتاکاندا و پاش ئەوەى یاریزانانى پیشەگەرى بەهێز چوونە یانەکانى ئیتاڵیاوە، خولى ئیتاڵیى بوو بەیەکێ لە بە هێزترین خولەکانى جیهان، ئەویش بەهۆى بوونى پلاتینى و بونیک لە یوڤانتۆس" و ڤان باستن و ریکارد و غولێت لە میلان" و مارادۆناو کاربنکا لە ناپۆلى".
لەوکاتەدا نازناوى خولى یانەکانى ئیتاڵیا بە شێوەى دووەمى هەشتا کاندا لە نێوان میلان و ناپۆلی بەش دەکرا تا ساڵى 1989 بەهێنانى سێ یاریزانى ناودارى ئەڵمانى (ماتیۆس و بریمە و کەلیزمان )یانەى ئەنتەر میلان" بە سەر پەرشتى تراباتۆنى" ڕاهێنەر توانى نازناوى خولى یانەکانى ئیتاڵیا بەدەست بێنێت.د
ئەنتەرمیلان و جامى یەکێتى ئەوروپا
سەرەراى شکستەکانى یانەى ئەنتەر میلان" لە خولى ناوخۆدا لە ساڵانى نەوەکان ، بەڵام لەسەر ئاستى خولەکانى دەرەوە بە تایبەتى جامى ئەوروپا لیگ" توانى نازناوى ئەو خولە بەدەست بهێنێت و جوانترینیان لەساڵى 1998 بوو کەلە یارى کۆتایى توانى بە ئەنجامى سێ گۆڵى (زانێتى و زامۆرانۆ و رۆناڵدۆ)لە یانەى لازیۆى" هاو نێشتیمانى بباتەوە لەسەر یاریگایى (بارک دى فرانس ) لە شارى پاریس.
چەرخى نوێ
یانەى ئەنتەرمیلان زۆر چاوەروانى کرد بۆ بەدەستنهێنانى نازناوى خولى ئیتاڵى زۆر جار لە دواساتەکاندا نازناوەکەى لە دەست دەدا وەک ئەوەى لەساڵى 2002 کەلەدوا گێمى خولەکە بەیانەى لازیۆ" دۆرا و بەم ئەنجامەش نازناوەکەى لە دەستدا تا ساڵى 2005 و پاش ئەو کێشەو گرفتانەى لە خولى ئیتاڵى رویاندا خولەکە درا بەیانەى ئەنتەر میلان"، بەڵام لەساڵى 2006و2007 یانەى ئەنتەر میلان توانى پاش 18 ساڵ لەناو یاریگادا جارێکى تر نازناوى خولى یانەکانى ئیتاڵیا بە دەست بهێنێت و لەساڵى 2007و2008 یانەکە توانى بۆجارى سێ یەم بەسەرپەرشتى (مانچینى) راهێنەر نازناوى خولى ئیتالى بەدەست بینێت.
سیانەى مێژوویى
لە ساڵى 2008و2009 بەسەر پەرشتى راهێنەرى پرتوگالى (جۆزیە مۆرینۆ)بۆ جارى چوارەم توانى نازناوى خولى ئیتاڵیا بەدەست بینێت، بەڵام سەرکەوتنى گەورە لە خولى 2009و2010 بوو کاتێ یانەکە توانى هەرسێ نازناوەکەى (خولى
ئیتاڵى _جامى ئیتاڵى _ خولى یانەپالەوانەکانى ئەروپا) بەدەست بینێت، لەخولى یانەکانى ئیتاڵیا دا لە هەفتەى کۆتایى بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە یانەى سێنایى بردەوە و لەجامى ئیتاڵیاش بە هەمان ئەنجام (1 بە0) لەیانەى رۆمایى بردەوە، لە لەخولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپاش لە یارى کۆتایى بە دوو گۆڵى (میلۆتۆى ) ئەرژەنتینى لە یانەى بایرموینخى ئەڵمانى بردەوە بەم ئەنجامش دواى چاوەروانى (45) ساڵ یانەکە توانى بۆ جارێکى دیکە نازناوى خولە ئەوروپیەکان بەدەست بینێت.
پاڵەوانەکانى ئەنتەر
لەمێژووى یانەى ئەنتەر میلان چەند یاریزانى ناودار یارییان کردووە کەناودار ترینیان جۆزیبى میاتنرا "بوو کە (365) یارى بۆ یانەکە کردووە (246) گۆلى تۆمارکردووە کە تائێستا بە گۆڵکارى مێژووى یانەى ئەنتەر میلان دادەنرێت، وە یەکێکى دیکە لەیاریزانە بەناو بانگەکانى ئینتەر میلان یاریزانى هێڵى بەرگرى بوو بە ناوى (جاشینتۆ فاکێتى ) کەلەساڵانى شەستەکانداو لەسەردەمى راهێنەر هێریرا" سەرکەوتنى گەورەى بۆ یانەکە تۆمارکرد و (549) یارى بۆیانەکە کرد، لەم ساڵانەى دوایدا کرا بە سەرۆکى یانەکەو لەساڵى 2009 کۆچى دوایى کرد
نازناوەکانى یانەى ئەنتەرمیلان
18جارخولى یانەکانى ئیتاڵیایى بەدەست هێناوە
6جارکاسى ئیتاڵیایى بەدەست هێناوە
5جارجامى سۆپەرى ئیتاڵى بەدەست هێناوە
3جارجامى یانەپاڵەوانەکانى ئەوروپاى بەدەست هێناوە
3جارجامى یەکێتى ئەوروپا ناسراوبەخولى ئەوروپى
1 جارجامى جیهانى ویانەکان
2 جارجامى ئەنتەر کۆنتننتال بەدەست هێناوە
xendan
