دی ماریا ناتوانێت بەشداری کلاسیکۆ بکات

دی ماریا ناتوانێت بەشداری کلاسیکۆ بکات
ئەنخێل دی ماریای ئەرجەنتینی، یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یاری داهاتوودای لالیگادا ناتوانێت بەشداری بکات ئەویش بەهۆی وەرگرتنی کارتی سورەوە.

شەوی ڕابردوو لە یاری هەفتەی 25 ی لالیگادا ، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەروی دیپۆرتیڤۆ لاکورۆنیا بوویەوە و یارییەکەشی بە ئەنجامی 2-1 بردەوە.

لەم یارییەدا ئەنخێل دی ماریا بە کارتی سور لە خولەکی 90 دا کرایە دەرەوەی یاریگا کە لە ماوەی چەند چرکەیەکدا دوو کارتی زەردی بە ڕوودا بەرز کرایەوە و ئەمەش بێبەشی دەکات لە یاری شەممەی داهاتووی خولی لالیگا کە دەبێتە یاری کلاسیکۆی دوو یانە بەهێزەکەی ئیسپانیا.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کردووە کە دی ماریا بەهۆی وەرگرتنی کارتی سورەوە لە یاری داهاتوودا کاتێک یانەی ریاڵ مەدرید لە هەفتەی 26 ی لالیگادا ڕووبەڕوی بەرشلۆنە دەبێتەوە ناتوانێت یاری بکات.



خەندان
Top