" دڵخۆشە کە یانەی بەرشلۆنە گرنگی پێ دەدات"

داڤید لویزی یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دڵخۆشە بەوەی کە یانەی بەرشلۆنە هەوڵی بۆدەدات و دەیەوێت لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا بیگوازنەوە بۆ ئیسپانیا.

داڤید لویز دەڵیت : شانازییە بۆ من کە یانەیەکی گەورەی وەکوو بەرشلۆنە گرنگی بە من دەدات ، بەڵام من لە ئێستادا تەنها بیر لە یانەی چێڵسی دەکەمەوە ، چونکە لە ئێستادا لێرە یاری دەکەم.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ، داڤید لویز دەڵێت : هەموو ڕۆژێک بە شێوەیەکی باش ڕاهێنان دەکەم بۆ ئەوەی بتوانم یاریزانێکی بەهێزم لێ دەربچێت ، یانەی بەرشلۆنە یانەیەکی گەورەیە و دڵخۆشم بەوەی کە گرنگی بە من دەدات ، بەڵام من نامەوێت لە ئێستادا یانەی چێڵسی جێبهێڵم.



خەندان
Top