بەهۆی درۆگباوە، گەڵەتەسەرای لە خولی یانە پاڵەوانەکان دەرکرا
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا ئاشكرایده‌كات سكاڵایه‌كی یانه‌ی شالكه له‌سه‌ر یانه‌ی گه‌ڵه‌ته‌سه‌رای گه‌یشتۆته ئه‌و یه‌كێتیه، ئه‌ویش به‌هۆی به‌شداریكردنی دیدیه درۆگبای كۆتدیڤواری له‌گه‌ڵ یانه توركیه له‌یاریی چوونی قۆناغی 16ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كه به‌یه‌كسانبوون به‌گۆڵێك كۆتایی هاتبوو.
له‌سكاڵاكه‌دا هاتووه كه دیدیه درۆگبا به‌بێ ئاگاداری‌و مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له‌یانه‌ی شه‌نگه‌های شینوای چینی په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی پێشه‌نگی خولی توركیه‌وه كردوه.
یانەی شاڵکەی ئەڵمانی لە سایتی ڕەسمی خۆی ئاشکرای کردووە کە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بریاریدا کە ئەنجامی یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16 ی خولی یانە پاڵەوانەکان بە بردنەوەی یانەکەیان بێت و یانەی گەڵەتە سەرای تورکیش لە پاڵەوانێتییەکە دور دەخرێتەوە.
لێکۆڵینەوەی یەکیتی تۆپی پێی ئەوروپا بەردەوامە لەسەر یاری پێکردنی دیدیە درۆگبا و بریاریشە لە 27 ی ئەم مانگەدا ئەو کێسەیە یەکلابێتەوە
خەندان
