ئادانی گۆڵچی ریاڵ، باس لە داهاتووی دەکات

ئادانی گۆڵچی ریاڵ، باس لە داهاتووی دەکات
ئەنتۆنیۆ ئادان، گۆڵچی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە لێدوانێکیدا باس لە بارودۆخی ئێستای یانەکەی دەکات و دەڵێت خۆم نایەم بەدەستەوە و بەردەوام ئاستم بەرزتر دەکەمەوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، ئادان دەڵێت : هەموو کەسێک شانازی دەکات لە یانەی ریاڵ مەدرید ، من هەموو رۆژێک دەچم بۆ ڕاهێنانەکانم لەگەڵ یانەکەمدا ، متمانەی تەواوم هەیە لای مۆرینۆی ڕاهێنەری یانەکەمان و پەیوەندییەکی باشم هەیە لەگەڵیدا.

هەروەها باسیشی لەو پروپاگەندانە کرد کە رۆژنامەکان باسی لێوە دەکەن سەبارەت بە جێهێشتنی یانەی ریاڵ و دەڵێت : نامەوێت یانەی ریاڵ مەدرید جێبهێڵم ، بەردەوام هەوڵ دەدەم بتوانم متمانەی ڕاهینەر بەدەستبهێنم و لە یانەکەشمدا بەردەوام دەبم.

جێگای باسە لە ئێستادا دیگۆ لوپێز گۆڵچی یەکەمی یانەی ریاڵ مەدریدە ، ئەمەش پاش ئەوەی ئیکەر کاسیاس توشی پێکان بووە و بۆ ماوەیەک لە یاریگا دورە ، گەر بێت و کاسیاس بگەڕیتەوە ، ئەگەری هەیە ئادان ببێتە گۆڵچی سێهەمی یانەی ریاڵ مەدرید.


خەندان
Top