دوو كچه‌ یاریزانی نه‌ورۆز ده‌چنه‌ ئیمارات

دوو كچه‌ یاریزانی نه‌ورۆز ده‌چنه‌ ئیمارات
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌پاڵه‌وانێتیه‌كی عه‌ره‌بی، دوو كچه‌ یاریزانی پایسكلسواری نه‌ورۆز ده‌چنه‌ ئیمارات.




بریاره‌ سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه‌ دوو كچه‌ یاریزانی تیپی پایسكلسواری یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز به‌ناوه‌كانی (نیان یاسین و سۆزی دڵشاد) به‌ره‌و ولاتی ئیمارات به‌رێبكه‌ون.




هه‌ردوو كچه‌ یاریزانی ناوبراو وه‌ك یاریزان له‌ هه‌ڵبژارده‌ی پایسكلسواری كچانی عێراق به‌ره‌و ئه‌و ولاته‌ به‌رێده‌كه‌ون بۆ به‌شداریكردن له‌پاڵه‌وانێتی وڵاتانی عه‌ره‌بی.




نیان و سۆزی به‌هاورێیه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌ند كچه‌ یاریزانێكی یانه‌ی دوكان و برایه‌تی، نوێنه‌رایه‌تی عێراق ده‌كه‌ن له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا.





ڕاگەیاندنی یانەی نەورۆز


xendan
Top