لە دواین یاری خولی فوتساڵی یانە پلە نایابەكانی كوردستان لە شاری دهۆك لەهۆڵی چالاكی قوتابخانەكان بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزشی هەردوو یانەی زێڕەڤانی و ئافرەتانی هەولێر لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەڕووی یەكتری بوونەوە لەم یاریەشدا یاریزانانی هەردوو یانە چەندین هێڕشی یەك لەدوای یەكیان بردە سەرگۆڵی یەكتری، لەگێمی یەكەمدا رێژین خدر توانی تاكە گۆڵی یانەی ئافرەتانی هەولێر تۆماربكات و ئەم گێمە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەكۆتا هێنا، لەگێمی دووەمیشدا یاریزان سیپەل شوكر توانی لەسەرەتادا گۆڵی یەكسان بوون تۆماربكات و یارییەكەش یەكسان بكاتەوە، دواتریش یاریزانانی هەردوولا پەنایان برد بۆگێمی زیاد كراو،لە دوایین خولەكەكانی گێمی زیاد كراوی كۆتایی یارییەكە، یاریزان سیپەل شوكر توانی گۆڵی دووەم و سەركەوتنی یارییەكە بۆ یانەی زێرڤانی تۆماربكات و یارییەكەش بەم ئەنجامە بۆ بەرژەوەندی یانەی زێرەڤانی بەكۆتا هات و لەلایەن بەرپرسانی ئامادەبووش خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانانی هەردوو یانە دابەشكرا.