دوای ئەوەی یانەی دهۆك لە چەند رۆژی ڕابردوو ئەنجامەكانی وەكو پێویست نەبوو لە خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی و لە كۆی ئەنجامدانی 13یاری لە خولەكە تەنیا 23خاڵی كۆكردبووە و لەسەر یاریگای خۆشی بە یانەی هەولێردۆڕاو لە هەفتەی ڕابردووش لەبەرامبەر یانەی نەفت نەیتوانی سەركەوتن تۆماربكات لە شاری بەغدا، بەم هۆیەشەوە دەستەی كارگێڕیی یانەی دهۆك بڕیاری دوورخستنەوەی جەمال عەلی ڕاهێنەری یانەكەیان دا لە پۆستەكەی، چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە یانەی دهۆك ئەوەی زانیوە كە یانەی دهۆك لە ئێستادا خەریكی گفتو گۆ كردنە لەسەر دەستنیشان كردنی ڕاهێنەرێكی بەتوانا بۆئەوەی یانەی دهۆك لە هەردوو خولی بژاردەی عێراقی و جامی ئاسیا تیپێكی تۆكمە بۆیانەی دهۆك دروست بكات و بتوانێ شان بە شانی یانەكانی دیكە ئەنجامەكانی دڵخۆشكەر بێت، جەمال عەلی بەگۆڤاری گوڵانی گوت: من دەستم لە كارنەكێشاوەتەوە بەڵكو دەستەی كارگێڕیی یانەی دهۆك منی لە كارەكەم دوورخستۆتەوە منیش خۆشەویستیم بۆ ئەویانەیە هەیە، من و یانەی دهۆكیش لە مۆركردنی گرێبەستەكەم ئەو بڕگەیەمان نوسیبوو بۆهەڵوەشاندنەوەی گرێبەست.