مانگی داهاتوو یاری كلاسیكۆی جیهان ئەنجام دەدرێت
لە بەیاننامەیەكدا یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا كاتی بەڕێوەچوونی یارییەكی نێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و بەرشلۆنە لە یاریگەی مەدرید رۆژی دووی مانگی داهاتوو كاتژمێر چواری ئێوارە بەڕێوە دەچێت.
هەرچەندە یانەی ریال مەدرید بەفەرمی داوایەكی پێشكەشی یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا كرد و داوای كرد یارییەكە رۆژی هەینی بەڕێوە بچێت، بەڵام ئەم داوای یانەی شاهانە رەتكرایەوە و یارییەكە لە رۆژی شەممە بەڕێوە دەچێت، هۆكاری ئەم داوای یانەی شاهانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، تاكو بتوانێت بە باشترین شێوە خۆی بۆ یاری هاتنی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئامادە بكات، كە رووبەڕووی یانەی مانچستەر یۆنایتد دەبێتەوە.
