ئەلڤێس هیوای وایە یاریزانیکی ئارسیناڵ بیتە بەرشلۆنەوە

ئەلڤێس هیوای وایە یاریزانیکی ئارسیناڵ بیتە بەرشلۆنەوە
دانی ئەلڤێسی بەرگریکاری یانەی بەشلۆنەی ئیسپانی ستایشی تواناکانی جاک ویلشێری یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی دەکات.

ئەلڤێس لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا دەڵێت : جاک ویلشێر یاریزانێکی گەورەیە ، هیوام وایە هەنگاو بنێت بەرەو بەرشلۆنە ، ئەو یاریزانە توانایەکی گەورەی هەیە هەروەک چاڤی و ئینێستا لە هێڵی ناوەڕاستدا.

ئەلڤێس دەڵێت : ئەو یاریزانە ئاستێکی بەرزی هەیە و سودی زۆری دەبێت بۆ یانەی بەرشلۆنە.

جێگای باسە یانەی بەرشلۆنە و ئارسیناڵ پەوەندی باشیان هەیە لە کڕین و فرۆشتنی یاریزاندا کە پێشتر تێری هێنری و فابریگاس و سۆنگ لە یانەی ئارسیناڵەوە هاتوونەتە یانەی بەرشلۆنەوە.



خەندان
Top