ئاشلي كۆڵ، باوه‌ش بۆ بێوه‌ژنێك ده‌گرێته‌وه
ئانا كیلی، نماییشكاری ئینگلیزی و خۆشه‌ویستی تازه‌ی كۆڵ، ئه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی زه سه‌ن راگه‌یاندووه كه 5 مانگه كۆڵی ناسیوه، ئینجا پێوه‌ندییه‌كی گه‌رمی سۆزداری له‌گه‌ڵدا دروست كردووه.
هه‌رچه‌نده دانی به‌وه‌دا ناوه كه كۆڵ زۆر شه‌رمنه، به‌ڵام له ناردنی مه‌سیجدا زۆر لێزان و شاره‌زا بووه. هاوكات ئه‌وه‌ی گوتووه دوای ناسینی كۆڵ، ئه‌م هه‌ستی كردووه كه مه‌یلی بۆی هه‌یه.
كیلی 32 ساڵان، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه پێش پێوه‌ندییه‌كه‌یشیان، ته‌له‌فۆن و نامه‌گۆڕینه‌وه له نێوانیاندا هه‌بووه، دواتر به كۆڵی 32 ساڵانی گوتووه كه بێوه‌ژنه كوڕێكیشی هه‌یه به ناوی "مادۆكس" و ته‌مه‌نی 4 ساڵه و به ئه‌سته‌م فێری شت ده‌بێت. به‌ڵام تووشی سه‌رسووڕمان بووه كاتێك ئه‌و یاریزانه ئه‌سمه‌ره خۆشه‌ویستیی خۆی بۆ ئه‌و منداڵه‌یش ده‌ربڕیوه.
كیلی ده‌ڵێ ئاشلی كۆڵ زۆر به‌ڕێز و به‌سۆزه، ئه‌و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بمپارێزێت به شێوه‌یه‌ك كه باوه‌ڕنه‌كراوه، ئه‌مه له كاتێكدایه ئێمه له سه‌ره‌تای پێوه‌ندییه‌كه‌مانداین. من بڕوام پێی هه‌یه و رێزی ده‌گرم، ئه‌وه‌یش ده‌زانم كه‌سێك له رابردووی ئه‌و هه‌بووه و هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ژیانی رابردووی كۆڵیش ده‌زانم.
له كۆتایی ئه‌و قسانه‌یدا، خۆشه‌ویسته تازه‌كه‌ی ئاشلی كۆڵ وتی "من له باره‌ی ئاشڵی و هیچ كچێكیشه‌وه قسه ناكه‌م و گرینگی به‌وه ناده‌م، ئه‌و ئێسته ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه دڵسۆزیی خۆیم بۆ بسه‌لمێنێ".
