فیفا ته‌کنه‌لۆژیای هێڵی گۆڵی په‌سه‌ند کرد
ئه‌مرۆ یه‌کێتی تۆپی پێی جیهان ئاشکرای کرد که له دوای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان ، بریاریان داوه که له‌مه‌ودا ته‌کنه‌لۆژیای هێڵی گۆڵ به‌کار بهێنن بۆ یارمه‌تی دانی ناوبژیوانه‌کان.
به‌كارهێنانی ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه پاش ئه‌وه هات كه له چه‌ند ساڵی داواییدا چه‌ندین حاڵه‌تی گۆڵی دروست هه‌بوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گومان له‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی هێڵی گۆڵ یان نا، گۆڵه‌كان ڕه‌ت كرانه‌وه، له‌وانه‌یش گۆڵه ئاشكراكه‌ی ئینگلته‌را له گۆڵی ئه‌ڵمانیا له مۆندیالی 201ـدا، كه پاش ئه‌وه بڕیار درا ئه‌و ته‌كنۆلۆژیایه تاقی بكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها له چه‌ندین یاری دیکه‌دا ، که ناوبژیوان تاییدا توشی هه‌ڵه بووه به هۆی دڵنیا نه‌بوونی له گۆڵ یان گۆڵ نه‌بوون.
خه‌ندان
