هاندەرانی ریاڵ بۆ پیپی : میسی بکوژە

هاندەرانی ریاڵ بۆ پیپی : میسی بکوژە
ڕۆژنامەی دۆن باڵۆن ، لە هەواڵێکیدا ئاشکرای کردووە کە هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید دژی یانەی بەرشلۆنە دروشمیان دەوت لە دوا یاری یانەی ریاڵ مەدریدا.

ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە کە لە یاری رابردووی یانەی ریاڵ مەدریدا کاتێک بەرامبەر بە یانەی ڕایۆ ڤالیکانۆ یارییان کردلە خولی ئیسپانیدا ، هاندەرانی ریاڵ مەدرید بە دروشمێک هاوریان دەکرد بۆ پیپی کە لیۆنیل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرسلۆنە بکوژێت لە یاری کلاسیکۆی داهاتوودا.

هاندەران لەسەر لافیتە نوسیبویان " میسی بکوژە پیپی ، میسی بکوژە پیپی".

ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە ئەم کاردانەوەیەی هاندەران لە دوای ئەوە دێت کە کەناڵێکی کەتەلۆنی ، یاریزانەکانی یانەی ریاڵ مەدرید بە ئاژەڵ و دڕندە ناو برد لە یارییەکاندا ، بە تایبەتی هێرشی کردە سەر پیپی.



خەندان
Top