هاندەران دەیانەوێت کاکا یاریزانی سەرەکی بێت

هاندەران دەیانەوێت کاکا یاریزانی سەرەکی بێت
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕاپرسییەکی ئەنجامداوە ، بۆ هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی کە ئایا پێت باشە کاکا یاریزانی سەرەکی بێت لە یانەی ریاڵ مەدریدا و لە یارییە بەهێزەکاندا ، وەک رووبەڕوبونەوەیان بەرامبەر مانچستەر یونایتید و هەروەها یاری داهاتووی کلاسیکۆ کە لە یاریگای کامپ نوو بەڕێوە دەچێت.

لە %62 ی هاندەرانی ریاڵ مەدرید ، داوا دەکەن کە مۆرینۆ گرنگی بدات بە ڕیکاردۆ کاکا و بە شێوەیەکی سەرەکی یاری بکات لە یارییەکاندا.

هەروەها لە %32 ی هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید پێیان باشە کە مۆرینۆ پشت بە کاکا نەبەستێت لە پێکهاتەکاندا و شایەنی ئەوە نیە وەکوو یاریزانیکی سەرەکی یاری بکات.

جێگای باسە بریارە 26 ی مانگ ، هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە ڕووبەروی یەکببنەوە لە یاری گەڕانەوەی جامی شای ئیسپانیادا ، وە لە یاری ڕابردوودا هەردوو یانە یەکسانبوون بە ئەنجامی 1-1.



خەندان
Top