لە خولی نایابی كوردستان: هەندرێن و شێروانە سەركەوتنیان تۆماركرد

لە خولی نایابی كوردستان: هەندرێن و شێروانە سەركەوتنیان تۆماركرد
كارزان كانەبی
لە میانی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان حەفت یاری گرنگ لە یاریگا جیاجیاكانی ئەنجامدرا، یانەی شێروانە لەسەر یاریگای خۆی لە كەلار لە یاریەكی ئاست بەرزدا توانی یانەی ئارارات تووشی شكستێكی چاوەڕوان نەكراو بكات و بە دووگۆڵی هەریەك لە یاریزانان (ئەركان رەحیم و بیلال ساڵح)لە خولەكانی 26و74تۆماریان كرد، یانەی ئارارات تووشی دۆڕان بكات و یەكەم سەركەوتنی لەقۆناغی دووەم بەدەستهێنا، یانەی هەلۆش لەسەر یاریگا بارزان لە زاخۆ و بووە میوانی یانەی زاخۆ و لە یارییەكی ئاست بەرزدا هەردوو یانە بەگۆلێك یەكسانبوون، لە شاری هەولێرهەردوویانەی پێشمەرگەی هەولێرو بروسك لە یارییەكی ئاست بەرزدا ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یاریشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لە یارییەكەدا چەندین هەڵی گۆڵكردنیان لەدەستدا بە درێژایی یارییەكەش نەیان توانی تۆڕی گۆڵی یەكتری بهەژێنن سەرئەنجامیش هەردوویانە بە بێ گۆڵ یەكسان بوون و بەخالێك لە یاریگا هاتنە دەرەوە، لە شاری سلێمانیش لەسەر یاریگای فەرماندەیی لە یارییەكی ئاست بەرزدا هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێر ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یاریشدا یاریزانانی هەردوو یانە هەولێ زۆریاندا بۆتۆماركردنی گۆڵ، بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بوو سەر ئەنجامیش هەردوو یانە بەبێ گۆڵ و بە خالێك لە یاریگا هاتنە دەرەوە، یانەی هەندرێن لە شاری دهۆك لە یارییەكی ئاست بەرزدا ڕووبەرووی یانەی دهۆكی میواندار بووە لەم یاریشدا یانەی هەندرێن پێچەوانەی پێشبینیەكان توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و یارییەكەش بە ئەنجامی (2-0)گۆڵ ببانەوە بەسێ خاڵ بگەرێتەوە هەولێرگۆڵەكانی هەندرێن لەلایەن هەریەك لە یاریزانان(سەرمەندعەزیز وبیلال یوسف)تۆماركرا، یانەی سێمێلیش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەگی ئاست بەرز و زەحمەتدا ڕووبەرووی یانەی زێرەڤانی پێشەنگی یانەكان بووە لەم یاریشدا دوای پێشكەش كردنی ئاستێكی بەرزلەلایەن یاریزانانی هەردوو لا لە ئەنجامیشدا هەردوویانە بەگۆلێك وبەخالێك یەكسانبوون گۆڵی زێرەڤانی یاریزان(هۆزان ئازاد)تۆماری كردو گۆڵی سێمێلیش یاریزان محمود محەمەدتۆماری كرد، یانەی كەركوكیش لەسەر یاریگای خۆی ڕووبەرووی یانەی سلێمانی بووە لە یارییەكی ئاست بەرزدا هەردوو یانە بەگۆلێك یەكسان بوون و بەخالێك لە یاریگا هاتنە دەرەوە گۆڵی سلێماین یرایزان ئارێز ئاری تۆماری كردو گۆڵی كەركوكیش یاریزان محمودحەسەن لەدوا ساتی یارییەكە تۆماری كرد، ئەمەش ریزبەندی یانەكانە.
1-زێرەڤانی 32خاڵ
2-هەولێر24خاڵ
3-ئارارات 23خاڵ
4- پێشمەرگەی سلێمانی 18خاڵ
5- شێروانە 18خاڵ
6- پێشمەرگەی هەولێر17خاڵ
Top