لێکۆڵینەوە لە کارتە سورەکەی ئیبراهیمۆڤیچ دەکرێت
مینۆ ڕایۆلای بەڕیوەبەری کارەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دەڵێت : ئەو ناوبژیوانەی ئیبراهیمۆڤیچی دەر کرد لە ساتەکانی کۆتای یارییەکەدا بە کارتی سور ئەوا لە شاشەکانی تەلەفزیۆنەوە چەندین جار دووبارە کراوەتەوە کە شایەنی ئەوە نەبووە کارتی سور وەربگرێت و بڕیارەکەی ناوبژیوان لە جێی خۆیدا نەبووە.
ڕایۆلا وتیشی کە " پاولۆ تاگلیافینتۆ"ی ناوبژیوانی ئیتاڵیپێوسیتە ڕابگیرێت بۆ 4 یاری ، وەک سزایەکچونکە شایەنیەتی.
لەسەر داوای یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ، لیژنەی سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بریاریداوە کە لە 27 ی ئەم مانگەدا لیکۆڵینەوە لە کارتە سورەکەی زالاتان ئیبراهیمۆڤیچ بکات.
خەندان
