فیرگسۆن ، ڤاڵدێسی بە دڵە

فیرگسۆن ، ڤاڵدێسی بە دڵە
ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئینگلترا ، ئاشکرایان کردووە کە سێر ئەلێکس فیرگسۆنی ڕاهێنەرە سکۆتلەندییەکەی یانەی مانچستەر یونایتیدی ئینگلیزی گۆڵچییەکەی بەرشلۆنەی بە دڵە وئامادەیە گرێبەستێکی پێشکەش بکەن لە سەرەتای وەرزی نوێدا.

پێشتر ڤاڵدێس لە مانگی ڕابردوودا ، ڕەتی کردەوە کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنەدا نوێ بکاتەوەو ڕایگەیاند کە لە کۆتایی گرێبەستەکەیدا کە ساڵی 2014 یە یانەکەی جێدەهێڵێت ، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ڕایگەیاند کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەی بەرشلۆنە جێدەهێڵێت.

ڕۆژنامەی ئیکسپرێسی ئینگلیزی لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاند کە فیرگسۆن ڤاڵدێسی بە دڵە و دەیەوێت لە وەرزی داهاتوودا ببێتە گۆڵچی یانەی مانچستەر یونایتید.


خەندان
Top