یانەی دهۆك هەوڵ دەدات ڕاهێنەرێكی نوی بهێنێت
دوای ئەوەی یانەی دهۆك لە چەند رۆژی ڕابردوو بریاری دوورخستنەوەی جەمال عەلی دا لە پۆستەكەی بەهۆی خراپی ئەنجامەكانی لەخولی بژاردەی یانەكانی، بۆیە لە ئێستادا دەستەی كارگێری یانەی دهۆك لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆهەرچی زووە ڕاهێنەرێك دەست نیشان بكات بۆئەوەی سەرپەرشتی مەشقی یانەی دهۆك بكات لە شوێنی ڕاهێنەری پێشوو، بۆیە لەئێستادا یانەی دهۆك چەند ناوێكی دیاری كردوە بۆئەوەی گرێبەستی لەگەڵ مۆربكات، ئەو ڕاهێنەرانەی كە پالێوراون بۆدەست نیشان كردنی ئەو پۆستەش لە ئێستادا ناوی هەریەك لە ڕاهێنەران(حەسەن شەحاتەی)میسری ونزار مەحروسی سوری و ڕاهێنەری پێشووی یانەی هەولێرو و ستریشكۆی كرواتی كە ئەمانە پالێوراوی سەرەكین بۆ پڕكردنەوەی شوێنی جەمال عەلی، سەرچاوەیەكیش لە شاری دهۆك ئەوەی ئاشكرا كرد كەوا یانەی دهۆك زۆر نزیكە لە مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ ستریشكۆی كرواتی كە پێشتر ئەركی هەریەك لە هەڵبژاردەكانی ئیمارات ویەمەن وبەحرینی لە ئەستۆ بووە، لەهەریەك لە یانەكانی ئەهلی و ئیتحادی ئیماراتی و یانەی عەرەبی قەتەری ولە چەندین یانەكانی وڵاتی سلۆڤینیا وكرواتیا وچەندین قوتابخانەی پێگەیاندنی یاریزانان لە وڵاـی یوگسلافیا كاری كردوە، پێش بینیشەكانیش هەمووی بۆئەم ڕاهێنەرە كرواتیە كە یانەی دهۆك لە ئەستۆ بگرێت و تا ئێستاش دهۆك هەوڵی بەردەوام دەدات بۆڕزای كردنی ئەم ڕاهێنەرە بەتوانایە.
