لە خولی پلە یەكی كوردستان :ئاڵا پێشەنگی یانەكانی وەرگرت
لەمیانی یارییەكانی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان لەهەفتەی نۆیەمی خولەكە لە چەند یاریگایەكی جیا جیای شارەكانی كوردستان نۆ یاری گرنگ بەرێوەچوو، یانەی ئاڵا لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی گرنگدا لە یانەی ئاشتی بردەوەبە ئەنجامی (2-0)گۆڵ وهاتە پێشەنگی یانەكان، یانەی برایەتی لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا لە یانەی ئاسۆی بردەوە بەئەنجامی(3-1)گۆڵ، ئەمەش یەكەم سەركەوتن بوو لەم خولە بەدەستی هێنا گۆڵەكانی برایەتی هەریەك لە یاریزانان(نیهادمحەمەد2گۆل وبێستون ئەكرەم )تۆماركران، یانەی خاكیش لەسەر یاریگای خۆی لە شاری كەركوك لەگەڵ یانەی سیروانی نوێ بەبێ گۆڵ یەكسان بوون هەریەك بە خالێك ڕازی بوون، یانەی دەربەندیخانیش لەسەر یاریگای خۆی نەیتوانی بەربەستی گارە ببرێت و بەگۆلێك لەگەڵ یانەی گارەی شاری دهۆك یەكسان بوو، یانەی پێشكەوتنیش لەسەر یاریگای شەهیدان سەركەوتنێكی گرنگی بەدەست هێنا بە ئەنجامی دووگۆلی بێ بەرامبەر لە یانەی شەهیدانی درەوازەی ڕاپەرینی بردەوە، یانەی كۆیەش لەسەر یاریگای خۆی سەركەوتنێكی گرنگی بەسەر یانەی سۆران بەدەست هێنا بە ئەنجامی(2-0)گۆڵ یارییەكەی بردەوە،یانەی چەمچەماڵیش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی گرنگدا لە یانەی خانەقینی بردەوە بە تاكە گۆلێك و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا، یانەی ئاكرێش لەسەر یاریگای خۆی دووچاری شكستێكی چاوەڕوان نەكرابوو لەبەرامبەر یانەی هەڵەبجەی شەهید بە گۆلێكی بێ بەرامبەر یارییەكەی دۆراِند، یانەی نەورۆزیش لەسەر یاریگای خۆی ڕووبەرووی یانەی سەورە بووە لەم یاریشدا یانەی نەورۆز نەیتوانی درێژە بە ئەنجامە باشەكانی بدات و دووچاری داوی یەكسان بوون هات بە گۆلێك لەگەڵ یانەی میواندار،ریزبەندی یانەكانی
1-یانەی ئاڵا 18خاڵ
2-یانەی نەورۆز17خاڵ
3-یانەی كۆیە 16خاڵ
4-یانەی سیروانی نوێ 14خاڵ
5-یانەی چەمچەماڵ 14خاڵ
