كچە یاریزانی هەولێر سێ ملوانكەی لە پاڵەوانێتی كەنداو بە دەستهێنا

كچە یاریزانی هەولێر سێ ملوانكەی لە پاڵەوانێتی كەنداو بە دەستهێنا
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی قوتابخانەی عێراق بەشداری لە دووەمین پاڵەوانێتی كەنداو لەسەر ئاستی كوران و كچان لە وڵاتی ئیمارات كرد، كە تیاییدا لەم پاڵەوانێتیە هەریەكە لە یاریزانانی یانەی هەولێر تمارا شاكر و سارە سالار وەكو یاریزان بەشدارییان كرد و راهێنەر رێبوار محیەدین وەكو راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بەشدارییان لەم پاڵەوانێتیە كرد.
لە پاڵەوانێتیەكەدا كچە یاریزانی یانەی هەولێر تمارا شاكر توانی سێ ملوانكە بە دەستبهێنێت دوای ئەوەی ملوانكەی زێری لە راكردنی پۆستە بە دەستهێنا و ملوانكەی زیو لە راكردنی 60م بەربەست بە دەستهێنا و ملوانكەی زیو لە سێ باز بە دەستهێنا.
لە بەرانبەردا یاریزان سارە سالار بەشداری لە چاڵاكییەكان نەكرد، راهێنەری یانەی هەولێر رێبوار محیەدین خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم ئەنجامە دەربری و گوتی: ئەمە ئەنجامێكی زۆر باشە، چونكە ئەم كچە یاریزانە توانی لە چەندین یاریزانی بەتوانای كەنداو وەكو قەتەر و بەحرێن و كوەێت بباتەوە و پەنا بەخوا دوا رۆژێكی گەش چاوەڕوانی ئەم كچە یاریزانە دەكات.
جێگەی باسە لەم پاڵەوانێتیەدا هەڵبژاردەی عێراق لەسەر ئاستی كوران و كچان پلەی یەكەمی بە دەستهێنا.
رێبین رەمزی – راگەیاندنی یانەی هەولێر
Top