سلێمانی یاریزانێكی ئۆگەندی پەلكێش دەكات

سلێمانی یاریزانێكی ئۆگەندی پەلكێش دەكات
بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەی و بەدەستهێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی خولی بژاردەی عێراقی لە قۆناغی دووەم، دەستەی كارگێڕی یانەی سلێمانی لە هەوڵی بەهێزكردنی یانەكەی شان بەشانی یانەكانی تری عێراق، لە ئێستاشدا یانەی سلێمانی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی بەڕەگەز ئەفەریقی ئۆگەندی سۆلای یاریزانی پێشووی هەولێر مۆركردوە بەبڕی 40هەزار دۆلار بۆیەك وەرز یاری كردن لەریزی یانەی سلێمانی لەم بارەشەوە، مەلا جەبار ئەندامی دەستەی كارگێڕی یانەی سلێمانی بە گۆڤاری گوڵانی وت: ئێمە ئەم وەرزە چاومان لەوەیە ئەنجامێكی باش بەدەست بهێنین و لەگەڵ ڕاهێنەری یانەكەمان لە هەوڵی ئەوەین ئاستی تیپەكەمان بەرز كەینەوە، گرێبەستمان بەبڕی 40هەزار دۆلار لەگەڵ یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر(سۆلا ماتۆڤۆ مالودا)ئەنجامداوە بۆئەوەی لە قۆناغی دووەم درێسی یانەی سلێمانی بپۆشێت، وتیشی هێنانی ئەم یاریزانە خزمەتێكی باش بە یانەكەمان دەكات لەم وەرزەو جگە لە گرێبەستەكەی مانگانە یانەی سلێمانی 300دۆلار و وەك موچە بەم یاریزانە دەدات بۆخەرجی رۆژانەی وتیشی هەوڵی بەردەوام دەدەین چەندین یاریزانێكی بەناو بانگ لە یانەكانی پایتەختی عێراق پەلكێشی یانەكەمان بكەین.
Top