جۆهارت: دێربی مانچستەر دەبێتە هۆكاری دەستنیشانكردنی پاڵەوانی خولی ئینگلیزی

جۆهارت: دێربی مانچستەر دەبێتە هۆكاری دەستنیشانكردنی پاڵەوانی خولی ئینگلیزی
جۆهارت گۆڵپارێزی یانەی مان ستی لەو بڕواییەدایە، كە نازناوی پرێمەرلیگ یەكلایی نەبۆتەوە، سەرەڕای ئەوەی بە نۆ خاڵ دوای مان یونایتدی پێشەنگ دێن، هەروەها دەڵێت پێویستە ئاستمان بەرەو پێش ببەین.جێی باسە وەرزی رابردوو یانەی مان ستی بە هەشت خاڵ دوای مان یونایتد بوون، بەڵام لە دوا یاری توانیان نازناوی پرێمەرلیگ بەدەست بهێنن، هەروەها هێشتا دوو یانەكەی شاری مانچستەر بەیەك نەگەیشتوون لە جەولەی دووەمی پرێمەرلیگ، كە گۆڵپارێزەكە بە هیوایە وەك ساڵی رابردوو بتوانن سەركەون بەسەر مان یونایتد، كاتێك وتی «بێگومان ئێمە هەر هیوامان ماوە بە نازناوەكە، بە رای من یاری نێوانمان بڕیار دەدات كێ پاڵەوان دەبێت بۆ ئەم وەرزە؟ ئەوان دەزانن ئەگەر لە یارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن دەرفەتیان زیاتر دەبێت، بەڵام ئێمە هەردەم لێرەین بۆ ركابەری. لە یاری بەرامبەر لیڤەرپول، ئەگوێرۆ توانی خاڵێكی گرنگ بۆ یانەكەی بەدەست بهێنێت، كاتێك لە خولەكەكانی كۆتایی گۆڵی یەكسان بوونی تۆمار كرد، لە هەڵەیەكی پیپی رینا گۆڵپارێزی لیڤەرپول، هەروەها جۆ هارت لە خولەكەكانی كۆتایی، گۆڵی یانەكەی پاراست لە هێڕشێكی ستۆریچ، هاڕت دەربارەی ئەنجامی یاریەكە وتی:دەتوانین بڵێین ئەمە ئەنجامێكی باش بوو بۆ ئێمە، یارییەكی بەهێز بوو، ئێمە پێویستیمان بە بردنەوە هەبوو، بەڵام تا خولەكەكانی كۆتایی لە دواوە بووین، بەڵام سێرجیۆ توانی رزگارمان بكات لە دۆڕاندن، سێرجیۆ زۆر دەرنەكەوت لە یاریەكە، بەڵام ئەو هێرشبەرێكی مەزنە، هەردەم گۆڵەكانی یەكلایی كەرەوەن.
Top