سیسیكۆ نزیكە لە یانەی ڤیرۆنتینا
یاریزان سیسۆكۆ لە وەرزی ٢٠١١ لە یانەی یوڤنتوسەوە پێوەندی بە یانە پاریسیەكە كردووە. تا ئێستا ٣٠ یاری لە خولی فەڕەنسی بۆ ئەم یانەیە كردووە.
یانەی فیۆرینتینا بۆ زیاتر بەھێز كردنی پێكھاتەكەی، دەیەوێت بە گرێبەستێكی خواستن و بۆ ماوەی پێنج مانگ ناوبراو بگوازێتەوە ریزی یانەكەی، لەگەڵ مافی نوێكردنەوەی بۆندەكەی لە كۆتایی وەرز، چونكە ئەم یانەیە چاوی لە بەشداری كردنی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپایە لە وەرزی داھاتوو.
ھەروەھا یانەكە راشیگەیاند، گفتوگۆكان بەرەو باشی دەچێت و رەنگە چۆرە رێككەوتنێكی پێوە دیاربێت.
