باستۆری دەیەوێت رۆناڵدۆ و مۆرینۆ بێنە فەڕەنسا

باستۆری دەیەوێت رۆناڵدۆ و مۆرینۆ بێنە فەڕەنسا
خافێر باستۆری ، یاریزانی ناوەڕاستی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی باس لەو هەواڵانە دەکات کە دەوترێت مۆرینۆ و رۆناڵدۆی پرتوگالی روودەکەنە یانەی پاریس سانجێرمانەوە ،باستۆری دەڵێت خۆشحاڵم بەوەی گەر بێت و ئەو ڕاهێنەر و هێرشبەرە بگەنە فەڕەنسا و لە یانەی پایتەخت یاری بکەن.

باستۆری ووتیشی : هەواڵ و نوسینی ڕۆژنامەکان دەگاتە هەموو شوینێکی جیهان ، خۆشحاڵ دەبم بە هاتنی مۆرینۆ و رۆناڵدۆ ، هەرچەندە لە ئێستادا ئێمە کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهینەرمان هەیە کە زۆر بە توانایە ، بەڵام مۆرینۆ و ڕۆناڵدۆ دوو کەسایەتی گرنگن لە تۆپی پێدا.

سەبارەت بە یاری ئەمشەویان باستۆری دەڵێت : یانەی ڤالێنسیا بە پلانی هێرشبردن یاری دەکەن ، ئێمە بە وردی چاودێری یارییەکانیمان کردووە بە کاسێتی ڤیدیۆی ، هیوام وایە یاریەکی خۆش بێت.



خەندان
Top