ناوبژیوانی یاری نێوان ریاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتید
بریاریشە سبەی شەو دوو یاری گرنگ ئەنجامبدرێت ئەویش یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕووبەڕوی یانەی مانچستەر یونایتید دەبێتەوە و یانەی شاختاریش ڕووبەڕوی بوروسیا دۆرتمۆند یاری بکات.
یەکیتی تۆپی پێی ئەوروپا ناوی ئەو ناوبژیوانەی دیاری کردووە کە یاری نێوان مانچستەر یونایتید و ریاڵ مەدرید بەڕیوە دەبات ئەویش فیلیکس بریچ-ی تەمەن 37 ساڵە، کە پێشتر 3 یاری یانەی ریاڵ مەدرید و هەروەها 3 یاری یانەی مانچستەر یونایتیدی بەڕیوە بردووە.
هەروەها ئەو ناوبژیوانە ئەڵمانییە لە وەرزی ڕابردوودا یاری نێوان چێڵسی و بەرشلۆنەی بەڕیوە برد کە تاییدا یانەی چێڵسی بە ئەنجامی 1-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا لە یاریگای ستامفۆرد بریدج.
