ئەمشەوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا

ئەمشەوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا
بریارە ئەمشەو بە دوو یاری ، یارییەکانی قۆناغی 16 ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا دەست پێبکاتەوە.

لە یاری چووندا ، ئەمشەو کاتژمێر 10:45 خولەک ، یانەی سیلتکی سکۆتلەندی ڕووبەڕوی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دەبێتەوە لەسەر یاریگای سیلتک پارک.

هەروەها لە یارییەکی دیکەدا و لە هەمان کاتژمێردا ، یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی لە یاریگای مستایای تایبەت بە خۆی ڕووبەروی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دەبێتەوە.

بریاریشە سبەیشەو دوو یاری دیکەی خولی یانە پاڵەوانەکانی هەمان قۆناغ بەڕێوە بچێت کە تاییدا یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی ڕووبەروی یانەی مانچستەر یونایتید دەبیتەوە.

هەروەها یانەی شاختاری ئۆکرانی ڕووبەڕوی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دەبێتەوەو سەرجەم یاریەکانیش تاکوو قۆناغی 8 ، کاتژمێر 10:45 بەڕێوە دەچێت.


خەندان
Top