لە خولی بژاردەی عێراقی:هەولێرسەركەوتنێكی گەوری بەدەست هێناوئەمرۆش زاخۆ دەبێتە میوانی سلێمانی

لە خولی بژاردەی عێراقی:هەولێرسەركەوتنێكی گەوری بەدەست هێناوئەمرۆش زاخۆ دەبێتە میوانی سلێمانی
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لەسەر یاریگای شەهید فرانسۆ هەریری بە ئامادەبوونی ژماریەك لە هاندەرانی یانەكە لە دواین گەڕی هەفتەی 13ی خولەكە، لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی هەولێروبەغداد ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یاریشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد بە درێژایی یارییەكە و بەتایبەتی هەریەك لە یاریزانانی قەلای زەرد ئەمجەد ڕازی و لوئەی سەڵاح هەڵگوردمەلا محەمەد بەڵام لە گێمی یەكەم چەندین هێرشی بەرنامە بۆدارێژراویان بردە سەر گۆڵی یانەی بەغداد گشت هەوڵەكانیان بێ سوودبوو، یانەی میوانیش بە چەند هێرشێكی پێچەوانەوە وەڵامی هێرشەكانیان دایەوە، لە گێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی هەولێربە پڵانی ڕادن گاسنینی ڕاهێنەری یانەكە درێژەیان دا بە هێرشەكانیان دا بەمەبەستی تۆماركردنی گۆلێك لە یارییەكەدا دوای درێژە دان بەهێرشەكانیان بۆسەرگۆڵی تیپی میوان لە ما ناوەشدا بە هێرشێكی جوان دوای ئەوەی هەڵگورد مەلا محەمەد تۆپێكی خستە نێو هێلی سزای یانەی بەغداد و یاریزان لوئەی سەلاح بە دەبل كێكی جوانی ئاراستەی گۆڵی بەغداد كردو ئەمجەد ڕازی بە لێدانێكی سەری جوان توانی تاكە گۆڵی یارییەكە و بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكە بۆیانەی هەولێرلە خولەكی 71ی یارییەكە تۆماركری كرد بەم ئەنجامەش یانەی هەولێر كۆی خاڵەكانی بۆ16خاڵ بەرزكردەوە.بریاریشە ئەمرۆ دووشەمە لە دەست پێكی یارییەكانی هەفتەی 14ی خولەكەش بریارە ئەمرۆ دووشەمە لە شاری سلێمانی لەكاتژمێر 30-2پاش نیوەرۆ یانەی سلێمانی لە یارییەكی زەحمەتدالەسەر یاریگای خۆی ڕووبەروی یانەی زاخۆ ببێتەوە، بۆئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە بە سەرپەرشتی ڕاهێنەرەكانیان دواین یەكە و مەشقەكانی خۆیان ئەنجامداوە ئەم یارییەش بۆهەردوو یانە زەحمەتە بۆئەوەی سەركەوتن بەدەست بهێنین دوای ئەوەی هەردوویانە لە یارییەكی ئەم دواییە ئاستیان بەرز بۆتەوە، هەردوویانەش ئامانجیان بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكەیە، یانەی شورتەش بە كۆكردنەوەی 28خاڵ لە پێشەنگی یانەكان دێت.
Top