تیاگۆ سیلڤا بەرامبەر ڤالێنسیا یاری ناکات لە چامپیۆنزلیگدا
بریارە ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو ، یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێبکاتەوەو لە یاری چوونی قۆناغی ١٦ دا، یانەی پاریس سانجێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەروی یانەی ڤالینسیا دەبێتەوە.
بۆ ئەم یارییە یانەی پاریس سانجێرمان بێبەش دەبێت لە تواناکانی تیاگۆ سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی ئەویش بەهۆی چاکنەبوونەوەی لە پێکان کە توشی ماسولکەکانی ڕانی چەپی بووە.
خەندان
