نیمار بە دوری نازانێت لەژێر سەرپەرشتی گواردیۆلا یاری بکات

نیمار بە دوری نازانێت لەژێر سەرپەرشتی گواردیۆلا یاری بکات
نیمار دا سیلڤای یاریزانی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی سانتۆسی بەڕازیلی لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاندووە کە بە دوری نازانێت لە داهاتوودا لە ژێر سەرپەرشتی پیپ گواردیۆلا یاری بکات.




یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی لە ئێستادا گرنگییەکی تەواو دەدات بە ئەستێرەکانی جیهان و دەیەوێت کاتێک گواردیۆلا پۆستی ڕاهێنەرایەتی گرتە دەست بە پێکهاتەیەکی تۆکمەوە بەشداری پاڵەوانێتییەکانی وەرزی داهاتوو بکەن.




نیمار لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکانی ئەڵمانیا دەڵێت : سەرجەم پاڵەوانیتییەکان کاریگەری هەیە لام و گرنگیان پێ دەدەم ،خولی ئەڵمانیش یەکێکە لە خولە بەهێزەکان.




نیمار لە کۆتاییشدا دەڵێت : یانەی بایرن یاریزانی نایابی تێدایە و یانەیەکی گەورەیە ، شتایگەر یەکێکە لە باشترین یاریزانەکان کە بینیبێتم لە ژیانمدا ، هەروەها نیمار لاریشی نیە لەوەی کە یاری بۆ پیپ گواردیۆلا وبایرن میونخ بکات.
Top