هەر چەندە یانەكانی كوردستان لە ئێستادا لە قەیراندانە بۆ پێدانی بڕی گرێبەستی یاریزانان و چەندین پێویستی دیكە بۆ یانەكانیان،یانەی سێمێلیش یەكێكە لەو یانانەیەی كە ئێستا بڕێك پارە قەرزارەو لەلایەن لایەنی پەیوەندیداریشەوە بەڵێنی هاوكاری پێدراوە بۆبەڕێوەچوونی كارەكانی یانەكە لەم بارەشەوە بەشیر سەبری سەرۆكی یانەی سێمێل بە گۆڤاری گوڵانی گوت: ئێستادا لە بەرنامەیاندایە یانەی سێمێل زیاتر بەهێز بكەین و ژمارەیەك یاریزانی باش لە خۆیان كۆبكەینەوە لەسەر داوای ڕاهێنەری رۆمانی یانەكە بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان، بەشیر زیاتر روونی كردەوە گوتی لە ئێستادا ئێمە یاریزانێكی پورتوگالیمان هێناوە بە ناوی نیفیس بورتوكتل كە هێرشبەرە یاریزانێكی بەتوانایە لە چەندین خولی ئەوروپی یاری كردووە، پێش ئەوەی بێتە لای ئێمە لە یانەی لایكۆی قوبرسی یاری كردووە، لەسەر داوای ڕاهێنەری یانەكەمان ئەم یاریزانەمان هێناوە ڕاهێنەری یانەكە لە ئاستی ئەم یاریزانە ڕازییە،بەڵام ماوەی هەفتەیەكی دیكەیش لە ژێر تاقی كردنەوەی ڕاهێنەری رۆمانی دەبێت بۆئەوەی ئاستی بەتەواوی هەڵبسەنگێنیت، لە ئێستادا كێشەی داراییمان هەیە نزیكەی (70)ملیۆن دینار قەرزارین ئەگەر بێتو یەك تا دوو گرێبەستیی دیكە لەگەڵ یاریزانان مۆربكەین ئەوە قەرزكەمان لە سەر زیاتر دەبێت زیاتر لە 100ملیۆن دینار قەرزار دەبین پێویستمان بەهاوكاری دەبێت.