چیچاریتۆ بە هیوای سێكوچكەی نازناوەكانە

چیچاریتۆ بە هیوای سێكوچكەی نازناوەكانە
یاریزانی لاوی مەكسیكی خافێر هێرناندیز ناسراو بە چیچاریتۆ هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی خەون بەوە دەبینێت لەگەڵ یانەكەی دەسكەوتە مێژووییەكەی یانە شەیتانە سوورەكان لە ساڵی 1999 دووبارە بكاتەوە بە بەدەست هێنانی هەرسێ نازناوی خول و جامی ئینگلتەرا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەم وەرزەدا .
چیچاریتۆ لە لێدوانێكیدا گوتی : ئێمە سێكوچكەی نازناوەكانمان دەوێت، دەمانەوێ هەرسێ نازناوەكە بەدەست بهێنین ئەو ئاواتە لە بیری ئێمەدایە، پێویستە بیر لە هەر یارییەك بەجیا بكەینەوە، پێویستە لە خولی ئینگلتەرا خاڵ كۆبكەینەوە، لە یارییەكانی جام و چامپیۆنز لیگ سەركەوتن تۆمار بكەین . هەروەها چیچاریتۆ لە درێژەی لێدوانەكەی گوتی : من هەردەم لە كاتی یارییەكاندا بیر لە تۆماركردنی هاتریك دەكەمەوە، بەڵام ئێستا تەنها بیر لە سێكوچكەی نازناوەكان دەكەمەوە، چەند یارییەكی گرنگمان لە پێشە چ لە خولی ئینگلتەرا یان لە خولی یانە پاڵەوانەكان بەرامبەر یانەی ریال مەدرید، كەواتە خشتەیەكی جەنجاڵمان لە پێشە و پێویستە بیر لە هەموو یارییەك بە تەنها بكەینەوە.
Top